ئه‌مبه‌رین زه‌مان، رۆژنامه‌نوس و گه‌وره په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی "ئه‌لمۆنیتۆر" جه‌خت ده‌كاته‌وه كه راپۆرته‌كه‌ی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و لابردنی پاتریۆته‌كان له هه‌ولێر راسته‌و ده‌شڵێت، ئه‌مریكا، هاوشێوه‌ی رۆژئاوای كوردستان، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له باشوری كوردستان بو.
ئاوێنه: ئه‌مبه‌رین زه‌مان، رۆژنامه‌نوس و گه‌وره په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیتۆر، له په‌یامێكدا بۆ دۆسته كورده‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نوسیویه‌تی "لەگەڵ ئەوەی تێدەگەم لە ئارەزوی هەندێک لە دۆستە کوردەکانم بۆ بڕوا نه‌كردن بەو راپۆرته تایبەتەم سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر، بەڵام کەمێکیش سەرم سوڕماوە."
ئه‌مبه‌رین زه‌مان جه‌ختی كردۆته‌وه "راپۆرته‌كه ڕاستە. زۆربەی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كشاونه‌ته‌وه. پاتریۆتەکان ئیتر له‌وێ نەماون. بەڵام هێزە تایبەتەکان لە هه‌ندێك پێگه‌ی جیاجیا ده‌مێننه‌وه. پێدەچێت هێزە تایبەتەکانی فەرەنساش مابێتنه‌وه. بەڵام بونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق تا ڕادەیەکی زۆر کۆتایی هاتوەو بەرەو کۆتاییش دەچێت."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "خۆی بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ بەغدا کرابو، دەبو تا 30ی ئەیلول بکشێنەوە. به‌ڵام لەبەرامبەر هێرشە نه‌بڕاوه‌كانی ئێران‌دا، خشتەی کاتەکەیان خێراتر کرد. پاتریۆتەکانیان بۆ شوێنێکی تر گواستۆتەوە، کە ئەگەری هەیە ئوردن بێت؛ هەرچەندە نەمتوانیوە ئەمە پشتڕاست بکەمەوە. بەڵام كۆگای پاتریۆتی ئەمریکا بەخێرایی بەرەو تەواوبون دەچێت و ئاستی بەرهەمهێنان بەشی قەرەبوکردنەوەی زیانەکان ناكات."
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه وتوشیه‌تی "دۆسیه‌كه لە کۆتاییدا پەیوەندی بە کوردەوە نییە. ئەمریکا بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی لە باشوری کوردستان بو، ڕێک وەک ئه‌وه‌ی كه لە ڕۆژئاوای كوردستان بو. ئه‌وكاتیش كه وتمان له رۆژئاوای كوردستان دەکشێته‌وە، هیچ قسەیەک نەما پێمان نەڵێن. به‌كورتی بارودۆخەکە به‌م شێوه‌یه‌یه."