قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئه‌منیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، پێشنیازێکیان پێشکەشی ئێران و سعودیە کردوە بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنێکی هەماهەنگیی ئه‌منیی یەکگرتو. ده‌شڵێت: بارودۆخی ناوچەکە لە پشت ڕازی نەبونی هەندێک لە گروپەکانەوەیە بۆ ڕادەستکردنی چەک. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه 30 ئه‌یلول ده‌ستپێكی پڕۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنی چه‌ك ده‌بێت له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا.
ئاوێنه: قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئه‌منیی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند، جەنگی دژ بە داعش لە ڕووی سەربازییەوە کۆتایی پێهاتووە، بەڵام هێشتا هەندێک مۆڵگەی تیرۆریستی ماون.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویستە هەموان لە ژێر ئاڵای دەوڵەتدا بن. كۆنترۆڵكردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بڕیارێکی ستراتیژیی تەواو عێراقییە.
وتیشی، بڕیاری ئاشتی و جەنگ بە تەنیا لە دەستی دەوڵەتی عێراقدایە.
ئه‌و هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پێویستە بڕیاری سیاسی لە ناوخۆی عێراقدا یەکگرتو بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، پێشنیارێکمان پێشکەشی ئێران و سعودییە کردووە بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنێکی هەماهەنگیی ئه‌منیی یەکگرتوو.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، کێشەی نێوان ئێران و سعودییە قەیرانی متنانەیە.
به‌قسه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی، پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوای 30ی ئەیلول بەهێزتر دەبن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئابووری هاوبەش و پشتیوانێکی سەرەکیی ئاسایشە. پێویستە هەوڵە ئه‌منی و سیاسییەکان یەکبخرێن بۆ پاراستنی دەستکەوتە بەدەستهاتوەکان.
ئه‌وه‌شی وت، کۆنترۆڵکردنی چەک بە دەستی دەوڵەت پێویستی بە هەندێک کات هەیە بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی هەمووان.
هه‌روه‌ها وتیشی، 30ی ئەیلول وادەی کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە و خاڵی دەستپێکە بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی حکومەت و هێزە سیاسییەکان ئاواتی بۆ دەخوازن.
به‌قسه‌ی راوێژكاره‌كه‌ی زه‌یدی، پاش 30ی ئه‌یلول وادەی دەستپێکردنی قۆناغ به قۆناغی كۆنترۆڵكردنی چەک دەبێت لە دەستی دەوڵەتدا. 30ی ئەیلول وادەی چونەدەرەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە، نەک کۆتایی هاتنی مۆڵەتی ڕادەستکردنی چەک.
وتیشی، هەمووان کۆکن لەسەر کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌بێت په‌یوه‌ندی حیزبەکان بە لیواكانی حەشدی شەعبییەوە هەڵبوەشێنرێتەوە.
وتیشی، کار دەکەین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی چەکدارانی حەشدی شەعبی.
به بڕوای قاسم ئه‌عره‌جی، "بارودۆخی ناوچەکە لە پشت ڕازی نەبونی هەندێک لە گروپەکانەوەیە بۆ ڕادەستکردنی چەک تا ئێستا." وتیشی، گفتوگۆكان لەگەڵ گروپەکان بەردەوامن بۆ تەواوکردنی پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی په‌یوه‌ندییان به حزبه‌كانه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، قبوڵی هیچ تۆمەتێک ناکەین کە ئاڕاستەی دەستەی حەشدی شەعبی بکرێت. وتیشی، ته‌واوی گروپەکان ڕێککەوتون لەسەر پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی په‌یوه‌ندییان و ڕادەستکردنی چەک.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویستمان بە بەهێزکردنی متمانەیە لەگەڵ گروپەکان بۆ تەواوکردنی پێداویستییەکانی هەڵوەشاندنەوەی په‌یوه‌ستبونیان و ڕادەستکردنی چەک.
به‌قسه‌ی ئه‌و، ئه‌نجامی گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ گروپه‌كان، ئه‌رێنییه.
وتیشی، کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بڕیارێکی عێراقییە و هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی بوونی نییە.
قاسم ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چه‌كی گروپه‌كان هێزه بۆ ده‌وڵه‌ت و راده‌ستی هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ناكرێت.
ئاشكراشیكرد، میكانیزمێكی تایبه‌تیان بۆ پڕۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنی چه‌ك داناوه‌و حكومه‌تیش سه‌قفێكی زه‌مه‌نی دیاری ده‌دات بۆ پڕۆسه‌كه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هیچ قه‌یرانێكی سیاسی به‌هۆی پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنی چه‌كه‌وه دروست نابێت و پێویسته له‌سه‌ر هه‌موان رێز له سه‌روه‌ریی عێراق بگرن و رێگه‌ناده‌ین هیچ كه‌سێك پێشێلی بكات.
وتیشی، روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان، هێڵی سوره.