ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دیناری عێراقی، مه‌رج نییه پڕۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو بێت و ده‌شڵێت، لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دینار به‌ته‌نیا نابێته مایه‌ی گۆڕانكاری له نرخی دینار.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له نوسینێكدا رایگه‌یاند، لەنێو یاسای بانکی ناوەندیدا، ده‌سه‌ڵاتی گۆڕانكاری له به‌های دیناری عێراقی نەدراوەتە بانکه‌كه، چونکە بانکی ناوەندی لەپێناسەکەیدا هاتوە کە راوێژکاری حکومەت و وەزارەتی داراییە، کەواتە ئەم بڕیارە دەبێت بەیاسا رێکبخرێت کە لەماددەی (١١٠) دەستوردا لەبرگەی (سێیه‌م)دا هاتوە: رەسمی سیاسەتی دارایی و گومرگی و دەرکردنی دراو و رەسمی سیاسەتی نەختینەیی و دامەزراندنی بانکی ناوەندی و بەڕێوەبردنی، لەدەسەڵاتە فیدراڵییەکانە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، کەواتە دەبێت گۆڕینی نرخ و بەهای دینار بە یاسا رێکبخرێت، هەربۆیە پرۆژەی گۆڕینی دراوی عێراقی دو بەشە، گۆڕینی دراوەکە لەدەسەڵاتی بانکی ناوەندییە: ماددەی (١٦، ٣٢) لەیاسای بانکی ناوەندی و گۆڕینی بەهاو نرخەکەی بەیاسا دەبێت، هەر بۆیە دەرکردنی یاسا بە پێشنیاری ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆک کۆمار دەبێت و پەرلەمانیش پەسەندی دەکات .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئەوەی دوێنێ پارێزگاری بانکی ناوەندی باسی کرد رەشنوسی پرۆژە یاساکە ئامادەکراوە و لە کۆبونەوەی داهاتوی ئەنجومەنی وەزیراندا دەخرێتە دەنگدانەوە بۆ ئەوەی ببێتە پرۆژە یاسا‌و پاشان دەنێرێتە پەرلەمان و لەنێو پەرلەمانیشدا لیژنەی سەرەکی لیژنەی داراییە کە رەوانەی لێژنەکە دەکرێت و دەبێت خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت و خوێندنەوەی دوەم و راپۆرتی لیژنەی دارایی ئامادەبکرێت و پرسیاری ئەوە بکرێت لە پەرلەمانتاران، ئایا ئەم پرۆژەیە تێپەرێنرێت، چونکە دەکرێت داوای ئەوەبکرێت ئەم پرۆژەیاسایە (من حيث المبدأ) رەدبکرێتەوە ئەگەر لۆبی بەهێزی بۆ بکرێت و ئەگەر رەدنەکرایەوە ئەوا لە دەنگدانی سێیه‌مدا تێدەپەڕێت و دەبێت بەیاسا .
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، لابردنی سفری سەر دینار مەرج نییە پرۆژەیەکی سەرکەوتو، بێت چونکە کۆمەڵێک ئەزمونی وڵاتان هەیە کە هەندێکیان سەرکەوتوبون و هەندێکیش شکستیان هێناوە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له ئه‌زمونی توركیا كردوه كه ساڵی ٢٠٠٥ دراوی نوێی دەرکردو (٦) سفری لەدراوەکەی کردەوە، کە پێش ئەو ساڵە لیرەی تورکی بەشێکی زۆری بەهاو نرخی لەدەست داب‌و، هەڵاوسان گەشتبوە ٧٠٪ پاش ئەوەی لەگەڵ ئەو هەنگاوەدا کۆمەڵێک چاکسازی دارایی و بانکی کرد و سەربەخۆیی تەواوی دا بەبانکی ناوەندی تورکیا، ڕێژەی هەڵاوسان دابەزی بۆ ١٠٪.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید وتوشیه‌تی، کەواتە بەتەنیا لابردنی سفری سەر دینار چارەسەر نییە، ئایا عێراق دەتوانێت چاکسازی ریشەیی بکات لە بواری دارایی و بانکیدا.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردوه كه بەرازیل یەکێکە لەوڵاتانەی کە سەرکەوتو بوە لەلادانی سفری سەر دراوەکەیاندا.
وتوشیه‌تی، ئەزمونی ئەرجەنتینیش دادەنرێت بەیەکێک لەو وڵاتانەی کە پەنایان بردوە بۆ لابردنی سفری سەردراوەکەیان بۆ چاکسازی و دراوی وڵاتیان بەرانبەر کردوە بە دۆلار و یەک بینزۆ: یەک دۆلار، بەڵام سەرکەوتو نەبون و لەساڵی ٢٠٠١ دراوەکەیان بەتەواوی داروخا، بەهەمان شێوە زیمبابۆی دادەنرێت بە خراپترین ئەزمون لەبواری گۆرینی سفری سەر دراوەکەیان .
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، هەربۆیە لادانی سفری سەر دیناری عێراقی بەتەنها نابێتە گۆرانکاری لە بەهاو نرخی دیناری عراقی، ئەگەر چاکسازی دارایی و ئابوری و نەختینەیی نەکرێت و سیستەمی بانکی بەوشێوەیە بمێنێتەوە و بانکی ناوەندی بەتەواوی سەربەخۆ نەبێت.