تەیف سامی هەواڵی هەڵوەشاندەوەی ڤیزا و خستنە ناو لیستی چاودێری تیرۆری ئەمریکای ڕەتکردەوە
  2026-08-28     

تەیف سامی، وەزیری پێشووی دارایی عێراق، سەرجەم ئەو دەنگۆ و هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە جێهێشتنی عێراق، هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای ئەمریکا و خستنە ناو لیستی چاودێری تیرۆرەوە دەکەن، و ڕایگەیاند کە سەرجەم ئەو زانیارییانە دوورن لە ڕاستییەوە.

ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە، تەیف سامی ڕوونی کردەوە کە لە ناو عێراقدا و وڵاتی جێ نەهێشتووە. سەبارەت بەو لێدوان و هەواڵانەی لەم دواییانەدا بڵاو بوونەتەوە، ئاماژەی بەوە کرد کە تاوەکو ئێستا لەلایەن هیچ دادگایەکەوە بانگهێشت نەکراوە و هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمی یان یاسایی پێ نەگەیشتووە، جەختیشی لەوە کردەوە کە قەدەغەکردنی گەشتکردنی بۆ ئەمریکا تەنها لێدوانی سیاسیی هەندێک لە ئەندامانی کۆنگرێسە و هیچ بڕیار یان بەڵگەیەکی فەرمیی حکومی لەپشتەوە نییە.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، وەزیری پێشووی دارایی ئاماژەی بەوە دا کە سەردانەکانی پێشووی بۆ واشنتن تەنها بۆ مەبەستی فەرمی و بەشداریکردن بووە لە کۆبوونەوەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی، بەڵام لە ئێستادا و دوای خانەنشین بوونی، هیچ پلان و مەبەستێکی نییە بۆ ئەنجامدانی گەشت بۆ واشنتن. هاوکات هۆشداریی دا کە مافی یاسایی خۆی دەپارێزێت و رێکاری توند دژی هەر لایەن یان دەزگایەک دەگرێتەبەر کە زانیاریی چەواشەکارانە و ناڕاست دژی بڵاو بکاتەوە.

ئەم ڕونکردنەوەیەی تەیف سامی لە دوای ئەوە هات کە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن، لەوانەش کەناڵی "فۆکس نیوز"ـی ئەمریکی، بڵاویان کردبووەوە کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ڤیزای ناوبراوی هەڵوەشاندووەتەوە و خستوویەتییە ناو لیستی چاودێریی تیرۆرەوە بە تۆمەتی هاوکاریکردن لە دابینکردنی دارایی و هەروەها بوونی دۆسیەی گەندەڵی لە عێراقدا، لێدوانە نوێیەکانیش سەرجەم ئەو تۆمەت و هەواڵانە بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×