ئێران نوێترین هەڵوێستی دەربارەی ئەمریکا ئاشکراکرد و دەڵێت دەبێت ئەمریکا سزا بدرێت
  2026-09-01     

وێڕای ئەوەی تاران ملکەچی داواکارییەکانی ئەمریکا نابێت، هاوکات بەرپرسیارییەتیی پێشێلکردنی رێککەوتنی ئیسلام ئابادش دەخاتە ئەستۆی واشنتۆن و دەڵێت "دەبێت ئەمریکا سزا بدرێت". 

 

ئاوێنە: ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفراسنی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا وتی "لە هەر گفتوگۆیەکدا لەبارەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد، نابێت ئەوە فەرامۆش بکرێت کە ئەمریکا رێککەوتنێک بە رەسمی لە بەرزترین ئاستی دەسەڵاتیدا واژۆی لەسەر کردبوو، پێشێلیکردووە".

وتیشی "لایەنی ئەمریکی تەنها ٢٢ رۆژ دوای ئیمزا کردنی رێککەوتنەکە، بە ئاگادارییەوە بڕیاری پێشێلکردنی داوە". بەقایی جەختیشی کردەوە، بەردەوامیی گەمارۆکان و گۆشەگیریی دەریایی لەلایەن ئەمریکاوە، بە کردەوەیەکی دوژمنکارانە هەژمار دەکرێت.

سەبارەت بە سەردانی سوپاسالاری پاکستان بۆ تاران، وتەبێژی عەباس عێراقچی رونیکردەوە "ئەو سەردانە لەچوارچێوەی رۆڵی ئیسلام ئاباد بووە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان".
"ئێران بەرژەوەندیی نیشتمانی دەکاتە بنەما بۆ بڕیارەکانی و ملکەچی سەپاندنی داواکارییەکانی واشنتۆن نابێت". وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وا دەڵێ

 

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
ئاوات شێخ جەناب هۆشداری لە "بچووککردنەوەی هەرێم" دەدات: ئەم فشارانە لە سەردەمی سەدام حسێنیشدا لەسەر کورد نەبوون
عەلی زەیدی فەرمانی بەوەزارەتی نەوت کرد کە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
کچێکی 19 ساڵان بە دەستی دایک و باوکی کوژرا
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
دەم پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×