سەرۆکی ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات کە هێرشەکانیان بۆسەر پێگەکانی ئێران لە گەرووی هورمز دەستپێکردووە؛ هەڕەشەی "لەناوبردن" لە تارانیش دەکات.
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەسەر هێرشی سێنتکۆم بۆسەر پێگەکانی سوپای پاسداران لە (تروس سۆشیاڵ) وتی "ویلایەتە یەکگرتووەکان، هەر ئێستا کە قسە دەکەین، لە ئامانجە ئێرانییەکان دەدات لە نزیک گەرووی هورمز".
نوسیویشیەتی "هێرشەکان گەورە و بەهێزن و، وەک تۆڵەیەک بۆ هەوڵە سەرنەکەوتووەکانی ئێرانییەکان بۆ زیادکردنی مینی دەریایی بۆناو گەرووەکە، کەلە ئێستادا هیچ مینێکی تێدا نییە، هەروەها هاویشتنی هەشت مووشەک لەلایەن ئێرانییەکانەوە بۆ سەر بنکە سەربازییەکەمان لە ئوردن کە هەموویان بە سەرکەوتوویی خرانە خوارەوە".
سەرۆکی ئەمریکا لە هەڕەشەیەکی نوێدا دەڵێت "ئەگەر نەتەوە شکستخواردووەکەی ئێران تۆڵەی ئەم هێرشە زۆر ڕەوایە بکاتەوە، ئەوا جارێکی تر بە ئاستێکی زۆر توندتر و بەرزتر لێیان دەدرێتەوە، بەڵام ئەمە گەورەترین هێرشی هەموویان نابێت، ئەو هێرشە لە ئامادەباشیدایە و، کاتێک کۆتایی دێت، شتێکی زۆر کەم لە ئێران دەمێنێتەوە!".