باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە ئیسرائیل، قەتەر و ئوردن هۆشدارییەکی بەپەلەیان بڵاوکردەوە
  2026-09-01     

باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە قودس (ئۆرشەلیم)، دەوحە و عەممان، هۆشداریی ئەمنیی جیایان بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشدارییان دا لە ئاڵۆزیی دۆخی ئەمنیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری پەرەسەندنی چاوەڕواننەکراوی گرژییەکان.

 

ئاوێنە: لەو هۆشدارییانەدا هاتووە "بەهۆی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژینگەی ئەمنیی هێشتا ئاڵۆزە و ئەگەری پەرەسەندنی چاوەڕواننەکراوی بارودۆخەکە هەیە".

هەروەها لای خۆیەوە، باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا داوایان لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەیان لە دەرەوە کردووە کە زیاتر "وشیار بن" و ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان، داخرانی کایەی ئاسمانی وڵاتان و پەککەوتنی پڕۆسەی گەشتکردن.

ئەم هۆشدارییانە لە کاتێکدا دێن کە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، دەسپێکردنی هێرشی هێزەکانی ئەمریکای بۆ سەر ئامانجەکانی سوپای پاسداران لە ناو ئێران ڕاگەیاندووە. سێنتکۆم ئاشکرای کردووە کە ئەم هێرشانە لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا دەستیان پێکردووە و وەک وەڵامێکە بۆ هەوڵەکانی ئەم دواییەی سوپای پاسداران بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز و هێزە ئەمریکییەکانی ناوچەکە.
 

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
ئاوات شێخ جەناب هۆشداری لە "بچووککردنەوەی هەرێم" دەدات: ئەم فشارانە لە سەردەمی سەدام حسێنیشدا لەسەر کورد نەبوون
عەلی زەیدی فەرمانی بەوەزارەتی نەوت کرد کە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
کچێکی 19 ساڵان بە دەستی دایک و باوکی کوژرا
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
دەم پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×