کاتس: ئیسرائیل ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشێکی ئەگەریی ئێران
  2026-09-02       144       

لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەکەدا، هاوکات لەگەڵ سەر هەڵدانەوەی گرژییە سەربازییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی چاوەڕوانکراوی ئێران. کاتس لە لێدوانە رۆژنامەوانییەکانیدا لە ڕۆژی چوارشەممە، 11ی ئەیلوول، ئاماژەی بەوە کرد کە ئیسرائیل پێشبینی ئەوە دەکات لە کاتی پشووە ئایینییە جوولەکەکاندا ئامانجی هێرشی ئێران بێت و بەو پێیەش پلان و ئامادەکاری پێویست دەگرێتەبەر.

ئاوێنە: وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەوەشی خستە ڕوو کە لە ئێستادا و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە گەروی هورمز و دابینکردنی ئاسایشی وزە، واشنتۆن ڕۆژی سەرەکی دەگێڕێت لە هێرشکردنە سەر ئێران، بەڵام جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەگەر هەیە ئیسرائیل بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەوەستێتەوە و تێوە بگلێت لەم پێکدادانەدا. ناوبراو هۆشداری دا کە لە ئەگەری هەر پەلامارێک بۆ سەر ئیسرائیل، سوپاکەی بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بە توندی تۆڵە دەکاتەوە.

سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمیی تاران، کاتس دووپاتی کردەوە کە ئیسرائیل لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە «شیری خیزان» توانیویەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەناوببات. هەروەها ڕوونی کردەوە کە دەزگاکانیان بەوردی چاودێری هەموو هەوڵێکی تاران دەکەن بۆ بوژاندنەوەی ئەم پڕۆژەیە و ڕێگە نادەن دەسەڵاتی ئێران بگاتە چەکی ئەتۆمی.

ئەم لێدوانانەی بەرپرسە باڵاکەی ئیسرائیل هاوکاتن لەگەڵ پەرەسەندنی توندی پێکدادانەکان لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێراندا. لەم چوارچێوەیەدا، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سنتکام) ڕایگەیاند کە هێزەکانیان نزیکەی 100 پێگەیان لە خاکی ئێراندا کردووەتە ئامانج. بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سنتکام، هێرشەکان سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی، ڕادارەکان، بنکە دەریاییەکان، تواناکانی دانانی مین و شوێنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە سوپای پاسدارانیان پێکاوە. لە لایەکی تریشەوە، سکات بەسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە که‌ وڵاتەکەی سزا و گوشارە ئابوورییەکانی سەر ئێران زیاتر توندتر دەکاتەوە.

زۆرترین بینراو
یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
بە ناوبژیوانی سێنتکۆم؛ ڕیاز داوای یارمەتیی لە ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان
هونەرمەند تارا رەسول سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید
قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمەریکا؛ عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ ناتوانێت چەکی گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراقچی: هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەروەریی دراوسێکانی دەگرێت
بێڵ گەیتس: جیهان بۆ سەردەمی زیرەکیی دەستکرد ئامادە نییە و پێویستمان بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە
بە نهێنی سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن ئاماری زیانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاشکرا دەکات؛ زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر بنکەکان لە عێراق
چوار ساڵ بەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تێدەپەڕێت؛ سبەی بازاڕەکانی ڕۆژهەڵات دادەخرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×