سەرکردایەتیی کوێت سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بەحرین و ئوردن دەکات و داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات
  2026-09-02     

لە کاردانەوەیەکی فەرمیدا، وەزارەتی دەرەوەی کوێت نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربڕی بەرانبەر بەو هێرشانەی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ خاک و پێگەکانی هەریەکە لە وڵاتانی بەحرین و ئوردنیان کرایە ئامانج. کوێت ئەم هەنگاوەی بە پێشێلکارییەکی روونی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی، پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیاری ژمارە (2817)ی ئەنجومەنی ئاسایش ناv برد.

ئاوێنە: لای خۆیەوە، حکومەتی کوێت جەختت لەوە کردەوە کە پێویستە دەستبەجێ کۆتایی بەو ڕەفتار و کارە توندوتیژانە بهێنرێت کە دەبنە هۆی پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان. داواش کرا کە ڕێگەچارە دیپلۆماسییەکان، دیالۆگ و ڕێزگرتن لە بنەماکانی دروسێی باش و سەروەریی خاکی دەوڵەتان بکرێنە پێشەنگ، بە ئامانجی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی گشتیی ناوچەکە لە مەترسیی زیاتر.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، هەڵوێستی نەگۆڕی کوێت دووپاتکرایەوە لە پشتگیریکردنی تەواوی هەردوو وڵاتی بەحرین و ئوردن، هاوکات پشتیوانیی بێمەرجی وڵاتەکەش بۆ سەرجەم ئەو ڕێوشوێن و هەنگاوە یاسایی و ئەمنیانە ڕاگەیەندرا کە ئوردن و بەحرین بۆ پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی ناوخۆییان دەیانبەنە بەر.

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
ئاوات شێخ جەناب هۆشداری لە "بچووککردنەوەی هەرێم" دەدات: ئەم فشارانە لە سەردەمی سەدام حسێنیشدا لەسەر کورد نەبوون
عەلی زەیدی فەرمانی بەوەزارەتی نەوت کرد کە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
کچێکی 19 ساڵان بە دەستی دایک و باوکی کوژرا
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
دەم پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×