ئه‌ردۆغان: بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چوارچێوه‌ پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ به‌ڕاستی واز له‌ چه‌ك بهێنێت و هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌
  2026-09-02     

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆك کۆماری توركیا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ جێبەجێکردنی یاسای چوارچێوە پێویستە په‌كه‌كه‌ "بەڕاستی واز لە چەک بهێنێت و هەڵوەشێتەوە."

ئاوێنه‌: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، بەر لە گەڕانەوەی لە قیرقیزستان قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد.

له‌ به‌شێكی قسه‌كانیدا ئه‌ردۆغان باسی له‌ پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری كردو وتی"ئێمە پرسی تورکیای بێ تیرۆر نەک وەک پرسێکی پەیوەندیدار بە کات بەڵکو وەک پرسێکی ئامانجداری دەیبینین، هەڵبەتە وەک دەوڵەت نەخشەڕێگە، پلان و خشتەی کاتمان هەیە".

وتیشی "بۆ جێبەجێکردنی یاسای چوارچێوە پێویستە ڕێکخراوەکە (په‌كه‌كه‌) بەڕاستی واز لە چەک بهێنێت و هەڵوەشێتەوە. ڕەوتی دەستنیشانکردن و پەسەندکردن دیارە و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێش دەچێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا"ناتوانین ئەو ڕوانگانە قبوڵ بکەین کە برایەتی گەل لاواز دەکات و بەرەو تیرۆر هانی دەدات و مەترسی لێکدابڕان دروست دەکاتەوە. بەرەی ناوخۆییمان بەهێز دەکەین و لەسەر بنەمای تورکیا جوڵە دەکەین. ئەوە بە سازانی تورکیای مەزن دەزانین و بە وریاییەوە بەرەو پێشەوە دەچین".

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
ئاوات شێخ جەناب هۆشداری لە "بچووککردنەوەی هەرێم" دەدات: ئەم فشارانە لە سەردەمی سەدام حسێنیشدا لەسەر کورد نەبوون
عەلی زەیدی فەرمانی بەوەزارەتی نەوت کرد کە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
کچێکی 19 ساڵان بە دەستی دایک و باوکی کوژرا
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
دەم پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×