نه‌تانیاهو: له‌ كۆتاییدا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
  2026-09-02     

بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، لە كۆتایدا روبەڕووی رژێمی ئێران دەبنه‌وه‌و دەيڕوخێنن و‌ هەمو دەزگاکانیشیان کار بۆ ئه‌وه‌ دەکەن.

ئاوێنه‌: بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای وڵاته‌كه‌ی وتی،  پێموایە یەکێک لەو شتانەی کە پێویستە لێی تێبگەین ئەوەیە، دواجار روبەڕوی ئێران دەبینەوە؛ روبەڕوی سەری هەشت پێكه‌ دەبینەوەو باڵەكانی دەقرتێنین، راستە "بەرەی شەڕانگێز" زیانی پێگەیشتووەو ئێمە زۆر بەتوندی لێمانداوە، فڕۆکەوانەکانمان لەوێ بوون، دەتوانن لە هەر ساتێکدا لەوێ بن.

وتیشی، دەتوانین لە هەر ساتێکدا هێرش بکەینە سەر ئێران، ئێمە ئەو رژێمە یەكلادەكەینەوە، دەڕوخێت، دەیڕوخێنین، بەرهەر حاڵ ئەو لەسەر قاچێكی تەختە وەستاوە.

جەحتیشیكرده‌وه‌، هەمو ده‌زگاكانمان لەژێر رێنمایی مندا، کار بۆ روخاندنی ئەم رژێمە و یەکلاییکردنەوەی بابەتەکە دەکەن.

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
ئاوات شێخ جەناب هۆشداری لە "بچووککردنەوەی هەرێم" دەدات: ئەم فشارانە لە سەردەمی سەدام حسێنیشدا لەسەر کورد نەبوون
عەلی زەیدی فەرمانی بەوەزارەتی نەوت کرد کە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
کچێکی 19 ساڵان بە دەستی دایک و باوکی کوژرا
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
دەم پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×