دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هێرشه نوێیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئێران بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام نابن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له كۆشكی سپی وتی، ئێران هه‌وڵی دروستكردنی موشه‌كێكی ده‌دات كه مین دابنێت، به‌ڵام ئه‌مریكا تێكیشكاند.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئێران كاری له‌سه‌ر بونیادنانه‌وه‌ی سیسته‌می رادار و موشه‌كه‌كانی ده‌كرد به‌ڵام ئه‌وه‌ش له هێرشه‌كانی ئه‌مریكادا كرایه ئامانج.
ئه‌و وتیشی، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه نوێیانه‌مان له‌ناوبرد كه ده‌یانویست به‌درێژایی گه‌روی هورمز بونیادیانبنێن، كه هه‌ندێكیان سیسته‌می به‌رگریی و هه‌ندێكی هێرشبه‌رانه بون.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، هێرشه نوێیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئێران بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام نابن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، هێرشێكی زۆر توند بوه‌و وتیشی، ئاماده‌ین هێرشی دیكه ئه‌نجام بده‌ین له هه‌ركاتێكدا بمانه‌وێت.
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، رۆژانه چه‌ندین كه‌شتی به ملیۆنان به‌رمیل نه‌وته‌وه به گه‌روی هورمزدا تێده‌په‌ڕێنین و ئه‌و كاره‌ش زۆربه‌ی جاره‌كان به‌بێ كێشه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جارێكی دیكه جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه بابه‌ته‌كه زۆر ساده‌یه‌و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئێران نابێت چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت.