توركیا ناوی مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی پێشوی هه‌سه‌ده‌و راوێژكاری ئێستا سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا له لیستی داواكراوانی وڵاته‌كه‌ی به تۆمه‌تی "تیرۆر" ده‌رده‌هێنێت.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، مه‌زڵوم عه‌بدی كه یه‌كێك بو له‌و ناوانه‌ی له‌نێو لیستی داواكراوانی توركیادا بو به تۆمه‌تی "تیرۆر"، به‌ڵام پاش دوایین وردبینی ناوه‌كه‌ی له‌نێو لیستی داواكراواندا سڕردراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێـ كه رۆژی 25ی مانگی رابردو، مه‌زڵوم عه‌بدی له دیمه‌شق هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی راگه‌یاند.
دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌سه‌ده، رۆژی 28ی ئاب، مه‌زڵوم عه‌بدی وه‌كو راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزه‌ری ئه‌و وڵاته دانرا.
تاوه‌كو ئیستا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هیچ لێدوانێكی ره‌سمییان له‌باره‌ی لابردنی ناوی مه‌زڵوم عه‌بدی له لیستی داواكراوانی وڵاته‌كه‌یان نه‌داوه.
پێشتر ناوی سیپان حه‌مۆ پاش ئه‌وه‌ی كرایه جێگری وه‌زیری به‌رگریی سوریا لیستی داواكراوانی توركیا به‌تۆمه‌تی تیرۆر سڕدرایه‌وه.