ئاژانسی تهسنیم، سهربه سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكردهوه، تیمێكی حهوت كەسی لە پارێزگای ئیلام دەستگیركراون كە سەربە "گروپە جوداخوازە كوردییەكان" بون.
ئاوێنه: ئاژانسی تەسنیمی سهربه سوپای پاسدارانی ئێران، ئهمڕۆ پێنجشهممه، له زاری راگهیاندنی "سوپای ئەمیرولموئمنینی پارێزگای ئیلام"هوه بڵاویكردهوه، "لە ڕێگەی هەوڵەكانی دهزگای ئیتڵاعاتی سوپای پارێزگای ئیلامەوە، تیمێکی حهوت کەسی لە ئەندامانی سەر بە گروپە جوداخوازە کوردییەکان ئاشكراكران و دەستگیركران."
ئاژانسهكه بانگهشهی ئهوهی كردوه، ئهندامانی ئهو تیمه "بە دابینکردنی دارایی و ڕێنماییکردنی سەرپەرشتیارێكیان لە دەرەوەی وڵات، دەستیان داوەتە دابینکردنی چەک و هەوڵی ئەنجامدانی کردەوەی چەکدارییان داوە لە شارەکانی ڕۆژئاوای وڵاتدا."
بهقسهی تهسنیم "لە ئەنجامی پشكنینەكانیشدا دەستبەسەر هەندێك چەك و تەقەمەنیدا گیرا، لەوانە کڵاشینکۆف، جۆرەکانی دەمانچە."