لە حەسەکەوە بەرەو دیمەشق: مەزڵوم عەبدی بە فەرمی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی دەستبەکار دەبێت
  2026-09-04     

بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی "الحدث"ی سعوودی، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، بڕیاری کۆتایی داوە لە پارێزگای حەسەکەوە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی بۆ دیمەشقی پایتەخت بگوازێتەوە. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە جێبەجێ دەکرێت کە تەواوی کێشە و دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی ناوچەکە چارەسەر دەکرێن، لەوانەش یەکلاییکردنەوەی میکانیزمی گەڕانەوەی ئاوارە کوردەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و تەواوکردنی پڕۆسەی ڕادەستکردنی سەرجەم چەکە قورسەکانی هێزە هەڵوەشاوەکەی هەسەدە بە سوپای سووریا.

​ئاوێنە: سەرچاوەکانی ئەو کەناڵە ئاشکرایان کردووە کە لە قۆناغی داهاتوودا عەبدی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی سووریا دەستبەکار دەبێت، و ئەرکی سەرەکیی بریتی دەبێت لە سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی تەواوەتیی "دۆسیەی کورد" لە هەردوو ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا. لە چوارچێوەی ئەم ئەرکە نوێیەدا، سەرۆکایەتیی لیژنە دەستووری و یاساییە تایبەتمەندەکان دەکات بۆ بەڕێوەبردنی وتوێژەکان سەبارەت بە دانپێدانانی فەرمی بە پێکهاتەی کورد لە دەستووری نوێی سووریادا، لە پاڵ ئەوەشدا لێپرسراوی یەکەم دەبێت لە بەڕێوەبردنی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکان لەگەڵ سەرجەم لایەنە کوردییەکانی دەرەوەی وڵات.

​وەک ئاماژەیەکی مەیدانی بۆ گۆڕینی قۆناغی کارکردنی لە فەرماندەیەکی سەربازییەوە بۆ کارەکتەرێکی سیاسی، مەزڵوم عەبدی گۆڕانکاریی لە ناسنامەی فەرمیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەنجام داوە؛ ئاڵای هەسەدەی لە هەژمارە تایبەتەکەی لابردووە و ناونیشانەکەی بۆ "ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی" نوێ کردووەتەوە. هاوکات بۆ یەکەمین جار بە وێنەیەکی نوێ و بە جلوبەرگی مەدەنییەوە دەرکەوتووە، کە لە ڕووی سیاسی و میدیاییەوە وەک بەڵگەی تێکەڵبوونی تەواوەتیی ناوبراو لەنێو دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی سووریادا لێکدەدرێتەوە.

​ئەم گۆڕانکارییانە دوای ئەوە دێن کە مەزڵوم عەبدی لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا لە کۆشکی گەل لە دیمەشق، لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوەشاندنەوەی فەرمیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ئیدارەی خۆسەر، و سەرجەم پێکهاتە و دەستە سەربازی و مەدەنییەکانی سەر بەوانی ڕاگەیاند، و جەختی لە یەکگرتنی تەواوەتییان لەنێو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریادا کردەوە. دوابەدوای ئەوەش لە ڕۆژی 27ـی مانگی پێشوو، ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا، مەرسوومێکی فەرمیی دەرکرد بۆ دەستنیشانکردنی مستەفا خەلیل عەبدی (مەزڵوم عەبدی) وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆمار، کە لە هەمان ڕۆژی دەرچوونیەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە؛ بڕیارێک کە وەک وەرچەرخانێکی بنەڕەتی بەرەو قۆناغێکی نوێ لە یەکگرتنەوەی دەسەڵاتەکان و گواستنەوەی عەبدی لە سەرکردەیەکی سەربازییەوە بۆ ڕاوێژکارێکی سیاسیی باڵا لە ناوەندی بڕیاری سووریادا دادەنرێت.

زۆرترین بینراو
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئێستا یه‌كێتی پاره‌ له‌ سلێمانیدا خه‌رج ده‌كات، ئه‌وسا پاره‌ی تێدا سپی ده‌كرایه‌وه‌
ۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ناردوه له‌ ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌ سه‌ری وه‌ڵامی توندی ده‌بێت
ته‌ندروستی هه‌رێم كڕین و فرۆشتن به‌ جۆره‌ ده‌رزییه‌ك راده‌گرێت و له‌ بازاڕ ده‌یكشێنێته‌وه‌
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کڵێسایەک لە باشووری ئوردن 6 کەس کوژران و 28ی دیکەش برینداربوون
لە پەراوێزخستنەوە بۆ ناوەندی بڕیار؛ چۆن دەنگدەرە گەنجەکان هاوکێشەی هەڵبژاردنی ئیسرائیل لە بەرژەوەندی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان دەگۆڕن؟
پۆلیس: هه‌وڵێكی كوشتن له‌به‌رده‌م بینای دادگای به‌رایی هه‌ولێر پوچه‌ڵكرایه‌وه‌
سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو بڕیاری گرنگ لەبارەی گروپە چەکدارەکان و نرخی دۆلارەوە ئاشکرا دەکات
​تۆم باراک: ترەمپ خوازیاری ڕێککەوتنە، بەڵام هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئێران لە شەممە یان یەکشەممەدا چاوەڕوانکراوە
"داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 29% كه‌میكردوه‌"
وەزارەتی دارایی کاتی دەستپێکردنی پێدانی پێشینەکانی بانکی ڕافیدەینی لە ڕێگەی "سوپەر کی"یەوە دیاری کرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×