بەگوێرەی راگەیەندراوێکی روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، پێکدادانی توند لەنێوان هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی و هێزەکانی حکومەتی سوریا لە پارێزگای سوەیدای ئەو وڵاتە ڕوویداوە.
ئاوێنە: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو، پێکدادانی توند بە چەکی قورس و مامناوەند لە میحوەرەکانی شارۆچکەی "ڕیمە حازم" و ناوچەی "گواستنەوە" لە باکووری ڕۆژئاوای شاری سوەیدا ڕوویداوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هێزەکانی حکومەت و گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانیان لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە خاڵێکی سەربازیی پاسەوانی نیشتمانییان لە ناوچەی گواستنەوە کردووەتە ئامانج.
هاوکات، زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە درۆنەکە لە گوندی "مەنسوورە"وە ئاراستە کراوە کە شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی حکومەتە.
ئەوەش خراوەتەروو، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانی لە ڕیزەکانی هەردوولادا تۆمار نەکراوە، بەڵام بارودۆخی ناوچەکە بەهۆی بەردەوامیی گرژییەکانەوە نادیارە.