مەسعود پزیشکیان: سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان دەکەم
  2026-09-06     

سەرۆک کۆماری ئێران سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان دەکات بە هۆی ڕووداوە سەختەکەی کە دوێنێ لە ڕێگەی سنە ڕوویدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی بە بۆنەی ڕووداوە سەختەکەی ڕێگەی سنە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، رووداوی تاڵی تەقینەوەی تانکەری سووتەمەنی لە ڕێگای سنە – هەمەدان و گیانلەدەستدانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئازیزمان بووە هۆی خەمێکی قووڵ. 

سەرۆکی ئێران دەڵێت: “لە کاتێکدا پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە خەمبارەکان و خەڵکی کوردستان دەکەم، پێویستە بەرپرسانی پەیوەندیدار بەپەلە چارەسەرکردنی بریندارەکان، پاڵپشتیکردنی بنەماڵەکان و لێکۆڵینەوەی ورد لە هۆکارەکانی ئەم کارەساتە بخەنە لە پێشینەی کارەکانیان”.

دوێنی ئێوارە تانکەرێکی سووتەمەنی لە ڕێگەی سنە-هەمەدان تەقییەوە کە گیانلەدەستدانی 11 هاووڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەی لێکەوتەوە.

بە هۆی ڕووداوەکەوە ئەمڕۆ و سبەینێ لە شاری سنە ماتەمینی ڕاگەیەندرا.

 

 

زۆرترین بینراو
موراد قەرەیلان: گەلی کورد لە سووریا پێگەی بنەڕەتی هەیە و نابێت مەیدانەکە چۆڵ بکرێت
ترەمپ دانوستان لەگەڵ تاران ڕەتدەکاتەوە و هۆشداری لە ڕووداوێکی نزیک دەدات
حیزبەکانی رۆژهەڵات، ​لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ سەماوە
قوباد تاڵەبانی هۆشداری دەدات: دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت خەریکە دەبێتە پەڵەیەکی ڕەش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێ‌ئومێد دەکات
موحسین ڕەزایی: تا حەوت مەرجەکەمان جێبەجێ نەکرێت، گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە
دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی: هیچ بەربەستێک لەبەردەم تۆمارکردنی خانووبەرە بەناوی هاووڵاتییانی عێراقەوە نییە
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە ئاکرێ دوو برا کوژران و سێ تۆمەتباریش دەستگیر کران
گۆڕانکاری لە جووڵەی سنوورەکانی ئێران؛ دەروازەیەک لەگەڵ عێراق دادەخرێت و جموجۆڵی بازرگانی لەگەڵ پاکستان دەستپێدەکاتەوە
حوسییه‌كان: وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعودیه‌مان كرده‌ ئامانج
مستەفا سەنەد ڕوونکردنەوە لەسەر قەدەغەکردنی ئەپڵیکەیشنی 'وەیز' دەدات و پشتگیری لە بەرهەمی ناوخۆیی دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×