وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌داخه‌وه كورد هێشتا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه. ده‌شڵێت، خوازیارین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ كورد به‌هێز بكه‌ین.
ئاوێنه: گیدعۆن ساعر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كه بۆ یه‌هودا بن یوسف، سه‌رۆكی ره‌وه‌ندی كوردی-جوله‌كه‌ی ناردوه، وتویه‌تی"دەخوازم پیرۆزبایی لە هاوڕێم یەهودا بن یوسف و هەمو بەشداربوانی کۆنفرانسەکەی لەندەن بکەم کە تەرخانکراوە بۆ پەیوەندییەکانی نێوان گەلی جو و گەلی کورد؛ كه په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستایه‌تیی دێرین و گرنگه لە نێوان دو کەمینەدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."
وتوشیه‌تی "نه‌ته‌وه‌ی کورد کەمینەیەکە لە چوار وڵات‌دا، بەداخەوە تا ئێستاش نەبوەتە خاوەنی ده‌وڵه‌تی سەربەخۆی خۆی."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "ئێمە بڕوامان بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کەمینە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، بە تایبەتیش پەیوەندییەکانی نێوان جوله‌كه و کورد."
نتمنى لكم، بإذن الله، كل التوفيق في مناقشاتكم المثمرة. عام جديد سعيد لجميع المشاركين، شعبنا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "بە پشتیوانی خوا، هیوای سەرکەوتنێکی زۆر بۆ گفتوگۆ بەرهەمدارەکانتان دەخوازم."