ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نیا خه‌ڵكی ئێران و وڵاتانی كه‌نداو باجی ئه‌و جه‌نگه ناده‌ن كه ئیسرائیل له ناوچه‌كه هه‌ڵیگرساندوه، به‌ڵكو هه‌موان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن. ئه‌و پێشی وایه ئه‌وه ئیسرائیل بو رێككه‌وتنی ئیسلام ئابادی نێوان ئه‌مریكاو ئێرانی تێكدا. ده‌شڵێت، ته‌ماشاكه‌ری ئه‌و هه‌نگاوانه نابن كه بۆ گه‌مارۆدانی وڵاته‌كه‌یان ده‌نرێن.
ئاوێنه: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی، قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد.
ئه‌ردۆغان وتی"با هەڵوێستی هێمن و لەسەرخۆی ئێمه، خه‌یاڵی جیاواز لای هیچ كه‌سێك دروست نه‌كات. لەم خاکەی کە بە بەخشینی گیان کردومانە بە نیشتمان، ڕێگە بە هیچ کەسێک نادەین ده‌ستوه‌ردان بکات. ته‌ماشاكه‌ری ئەو هەنگاوە دوژمنکارانانه نابین لە ناوچەکەماندا کە بۆ گەمارۆدانی وڵاتەکەمان دەنرێن. تورکیا دژی هیچ وڵات، کۆمەڵگە، بیروباوەڕ و کولتورێک نییه."
ئه‌ردۆغان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "لەم جوگرافیا سەختەدا دەمانەوێت وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ و ئاوەدان بەردەوام بین لە ڕێگەکەمان. ڕێگە بە هیچ كه‌سێك نادەین کە رێگری لەمە بکات."
سه‌رۆك كۆماری توركیا وتیشی"ئەوانەی بە بەهێزبونی وڵاتەکەمان و هەوڵەکانمان بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بێزارن، ناتوانن لە ڕێگەکەمان پاشگەزمان بکەنەوە."
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها وتیشی ""باجی ئەو جەنگەی بە پلان و ئاژاوەگێڕییەکانی ئیسرائیل دەستیپێکرد، تەنها گەلی ئێران و وڵاتانی برای کەنداو نایدەن، بەڵکو هەمو کەسێک دەیدات چی پەیوەندیدار بێت یان نا."
به‌قسه‌ی ئه‌و "ئەوە درۆ و كاره تێكده‌رانه‌كانی ئیسرائیل بون کە ڕێککەوتنی ئیسلام ئابادی تێكدا، کە وه‌كو هه‌وایه‌كی فێك بو بۆ هەناسەدانی تەواوی ناوچەکەمان. هەتا ئەم عەقڵیەتە ڕادیکاڵەی کە بچوکترین ئەگەری ئاشتی بە هەڕەشە بۆ سەر خۆی دەبینێت نەگۆڕێت، زریانی قەیرانەکان لە ناوچەکەماندا ئارام نابێتەوە."