کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا: ڕێکخستنەوەی چەک بەندە بە هەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگە و کشانەوەی هێزە بیانییەکان
  2026-09-08     

کازم فەرتوسی، وتەبێژی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا—کە یەکێکە لە گرووپە دیارەکانی بەرەی بەرگری (مقاوەمە)—لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا ڕایگەیاند کە ئەوان و گرووپەکانی دیکەی هاوپەیمانیان پرۆسەی ڕێکخستنەوەی چەک ڕەت دەکەنەوە، تا ئەو کاتەی کۆمەڵێک داواکاری و مەرجی سەرەکییان جێبەجێ دەکرێت.

ئاوێنە: بەپێی وتەکانی فەرتوسی، مەرجە سەرەکییەکانی بەرەی بەرگری بۆ دەستپێکردنی ڕێکخستنەوەی چەک بریتیین لە:

کشانەوەی هێزە بیانییەکان: چوونەدەرەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا و تورکیا لە خاکی عێراق.

کۆتاییهێنان بە هەژموونی دەرەکی: نەمانی دەستوەردان و هەژموونی سیاسی و دارایی ئەمریکا بەسەر جومگەکانی بڕیار لە عێراقدا.

ڕێکخستنەوەی سەربازی: هەڵوەشاندنەوەی هێزی پێشمەرگە و بڵاوەپێکردنی سوپای عێراق لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وتەبێژی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا ئاماژەی بەوە دا کە گومانیان لە ڕاگەیەندراوەکانی تایبەت بە کشانەوەی ئەمریکا هەیە. ناوبراو جەختی کردەوە کە پێشتریش چەندین جار باسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کراوە، بەڵام لە واقیعدا نەکشاونەتەوە و بەردەوام لە عێراقدا ماونەتەوە.

زۆرترین بینراو
پێکدادانی قورس و هێرشی درۆنی لەنێوان سوپای پاسداران و گەریلاکانی پژاک لە بەرزاییەکانی شاهۆ ڕوویدا
وتاربێژی هەینیی نەجەف هێرش دەکاتە سەر کابینەکەی زەیدی: دروستکردنی سێ وەزارەتە نوێیەکە بارگرانییە
دوای ١٨ ساڵ کارپێکردن؛ وەزارەتی دارایی عێراق مەرجێکی پێدانی سەرمووچەی فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە
پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من: بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاییزی ساڵی رابردوه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌ دورخراوه‌ته‌وه‌
كه‌شناسی: باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌
محەمەد سەمعان: لە چەند ڕۆژی داهاتودا پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکوک دەستبەکاردەبێت
تره‌مپ: پێویست ناكات چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئێران به‌كاربهێنین
فواد حسێن: به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكاو ئێرانه‌وه‌، عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتوه‌
ئه‌و بانكه‌ عێراقییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزادرا: تۆمه‌تباركردنمان پاڵپشته‌ به‌ بانگه‌شه‌ی ناڕاست
چارەنووسی هاووڵاتییەکی پیرانشار دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە نادیاری ماوەتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×