ئەڵمانیا ماوەی ئەرکەکانی لە هەرێم کۆتایی پێهێنا
  2026-09-08     

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا تیمی ڕاوێژکارانی بەرلین سەرۆکی ئەرکانیان لە کۆتایهاتنی ماوەی ئەرکەکانیان لە هەرێمی کوردستان ئاگادار کردەوە.

 

ئاوێنە: بەشی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "ئەمڕۆ ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٦، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ئۆستن پیچا، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و مێجەر لویزیا، ڕاوێژکاری هێزەکانی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەریان کرد".

ئەوەش هاتووە "لە دیدارێکدا، تیمی ڕاوێژکارانی ئەڵمانیا سەرۆکی ئەرکانیان لە کۆتایهاتنی ماوەی ئەرکەکانیان لە هەرێمی کوردستان ئاگادار کردەوە، پاشان شێوازی کۆتایهاتنی ئەرکەکان، ئاستی پەیوەندییە سەربازییەکان، پرۆسەی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و بەردەوامیی پشتیوانیەکان گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا".

وەزارەتەکە راشیگەیاندووە "سەرۆکی ئەرکان سوپاس و پێزانینی ئاراستەی فەرماندە و ڕاوێژکارە سەربازییەکانی سوپای ئەڵمانیا کرد بۆ هەوڵ و پشتیوانیە بەردەوامەکانیان لە گەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وێڕای هیوای سەرکەوتن، جەختی کردەوە کە گەل و حکومەتی ئەڵمانیا هەمیشە وەک دۆستێکی نزیکی پێشمەرگە دەبینرێن".

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەرکان ڕۆڵی بەرچاو و گرنگی وڵاتی ئەڵمانیای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەرز نرخاند، بەتایبەت لە بوارەکانی پێشکەشکردنی هاوکاریی تەندروستی، پاڵپشتیی لۆجستی و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە، کە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لە بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی پێشمەرگەدا هەبووە.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، بەردەوامی و پێشخستنی هەماهەنگی و هاوکارییەکانی نێوان تیمی ڕاوێژکارانی سوپای ئەڵمانیا و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات کرایەوە، هەروەها هەردوولا خواستی خۆیان بۆ بەردەوامیدان و فراوانترکردنی زیاتری پەیوەندییە دوولایەنەکان دەربڕی.
 

زۆرترین بینراو
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئێستا یه‌كێتی پاره‌ له‌ سلێمانیدا خه‌رج ده‌كات، ئه‌وسا پاره‌ی تێدا سپی ده‌كرایه‌وه‌
ۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ناردوه له‌ ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌ سه‌ری وه‌ڵامی توندی ده‌بێت
ته‌ندروستی هه‌رێم كڕین و فرۆشتن به‌ جۆره‌ ده‌رزییه‌ك راده‌گرێت و له‌ بازاڕ ده‌یكشێنێته‌وه‌
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کڵێسایەک لە باشووری ئوردن 6 کەس کوژران و 28ی دیکەش برینداربوون
لە پەراوێزخستنەوە بۆ ناوەندی بڕیار؛ چۆن دەنگدەرە گەنجەکان هاوکێشەی هەڵبژاردنی ئیسرائیل لە بەرژەوەندی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان دەگۆڕن؟
پۆلیس: هه‌وڵێكی كوشتن له‌به‌رده‌م بینای دادگای به‌رایی هه‌ولێر پوچه‌ڵكرایه‌وه‌
​تۆم باراک: ترەمپ خوازیاری ڕێککەوتنە، بەڵام هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئێران لە شەممە یان یەکشەممەدا چاوەڕوانکراوە
وەزارەتی دارایی کاتی دەستپێکردنی پێدانی پێشینەکانی بانکی ڕافیدەینی لە ڕێگەی "سوپەر کی"یەوە دیاری کرد
"داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 29% كه‌میكردوه‌"
به‌هۆی دزەکردنی نەوت لە کەشتیێكه‌وه‌، کەناراوەکانی ئوم ئەلقیوەین لە ئیمارات داخران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×