بۆچی AFD لە ھەڵبژاردنی ھەرێمی Sachsen Anhalt لە ٪٤٤ دەنگەکانی بەدەستھێنا؟   
  2026-09-08       45       

حەمید گەراری (بەدرخان)

 

ھەڵبژاردنی ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە Sachsen-Anhalt ـە، ئەنجامەکە بەڕاستی زۆر جێگای سەرسوڕمان و ھەڵوەستە لەسەرکردنە، چونکە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١  AFD لەسەدا سەد زیادیانکردووە؛ ٣٩ کورسی لە ٨٣ کورسی بردەوە؛ بەڵام ھێشتا سەروەری تەواوی نەبوو و بۆ حکومەتکردن پێویستی بە پشتگیریی حیزبێکی تر ھەیە.

 

بۆچی AFD سەرکەوتوو بوو لە ھەڵبژاردن؟ 
١. کێشەی کۆچ و پەنابەری AfD بە شێوەیەکی زۆر ڕاستەوخۆ لەسەر کۆچ، پەنابەری و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان قسەیان دەکرد . 
٢.  ئەمە بەتایبەتی لەناو ئەو دەنگدەرانە کاریگەری ھەیە کە ھەست دەکەن حکومەتەکانی پێشوو کۆچ و ئاسایش بە باشی بەڕێوە نەبردووە.  بە ڕادەیەکی زۆر، ھاوڵاتیانی ئەو ھەرێمە  سزای  CDU و حکومەتی فیدراڵییاندا .
چونکە لەو ھەڵبژاردنە پارتی  CDU فەرمانڕەوا  ٪١٨ دەنگەکانی بەدەستھێناوە،  بۆیە زۆرێک لە دەنگدەران نەک تەنھا لەبەر خۆی AfD، بەڵکو بۆ نیشاندانی ناڕەزایی لە حیزبە کۆنەکان دەنگیان بە AfD داوە. 
٣. بارودۆخی ئابووری و ھەستی دابڕان لە ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات، کێشەکانی وەک کەمبوونی دانیشتوان، دەستکاریکردنی پیشەسازی، داھاتی کەمتر و ھەستی ئەوەی برلین پێویستییەکانی ناوچەکە پشتگوێ دەخات، کاریگەرییان ھەیە. توێژینەوەکانیش نیشان دەدەن کە نیگەرانیی گشتی لە ئابووری پەیوەندییەکی بەھێزی بە پشتیوانی لە AfD ـەوە ھەیە. 
٤. تایبەتمەندیی ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات Sachsen-Anhalt لە ئەڵمانیای ڕۆژھەڵاتە و لەوێ ھەست بە جیاوازیی ئابووری و سیاسی لەگەڵ ڕۆژئاوا ھێشتا بەھێزە. ھەروەھا پەیوەندیی مێژوویی بە سۆڤیەت و ڕووسیا وای کردووە بەشێک لە خەڵک لەبارەی ڕووسیا و جەنگی ئۆکرایین دیدگای جیاوازتریان ھەبێت. AfD لە دژی پشتگیریی ئۆکرایین و بۆ پەیوەندیی نزیکتر لەگەڵ موسکۆیە . لەوانەیە و واھەستدەکرێت وڵاتی ڕوسیا لە پشت سەرکەوتنەکانی AFD یەوە بووبن .

 

 
  ٥- کاندیدەکانی  AFD بە شێوەیەکی  کاریگەر ھەوڵییاندەدا خۆیان وەک سیاستمەدارێکی «ئاسایی و نزیک لە خەڵک» پیشان بدات، نەک تەنیا وەک ڕووخسارێکی توندڕەو. ئەمە لە سەرکەوتنی کمپینەکەیاندا زۆر  گرنگ بوو. 
 بەڵام خاڵێکی زۆر گرنگ، نابێت ئەنجامەکە بە مانای ئەوە بزانین کە ٤٤٪ی خەڵکی ئەڵمانیا AfD پشتگیری دەکەن. ئەمە ھەڵبژاردنی پارلەمانی Sachsen-Anhalt ـە، نە ھەڵبژاردنی فیدراڵی ھەموو ئەڵمانیا. بەڵام گرنگییەکەی ئەوەیە کە AfD بۆ یەکەمجار لە دوای کۆتایی ھاتنی نازییەکان لە ئەڵمانیا گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە دەتوانێت نزیک بێت لە پێکھێنانی حکومەتێکی ھەرێمی ناوخۆ .
 حیزبە سەرەکییەکان ــ واتە نەھاوبەشبوون لەگەڵ AfD ــ ئێستا زیاتر لە ھەر کاتێک تاقی دەکرێتەوە. 
بەتایبەتی بۆ گەنجان، TikTok، Instagram و Telegram بوونەتە شوێنی گرنگی گەیاندنی پەیامە سیاسییەکان.
AfD زۆرجار پەیامێکی کورت، توند و ھەستیار بەکاردێنێت؛ ئەمە لە میدیای کورتە ڤیدیۆییەکاندا کاریگەری زۆر ھەیە.
٦. گەنجانیش بەشێک لە سەرکەوتنەکە بوون
ئەمە پێچەوانەی ئەو وێنە کۆنەیە کە تەنھا کۆنسێرڤاتیڤە پیرەکان دەنگ بە AfD دەدەن.
لە ھەندێک ھەڵبژاردنی نوێدا AfD توانیویەتی لە ناو دەنگدەرانی گەنجیش پشتیوانیی بەرچاو بەدەست بھێنێت، بە تایبەتی لە ڕێگەی سۆشیال میدیا و بابەتەکانی کۆچ، ئابووری و ئاسایش.
ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت، پرسیاری گەورە دەبێتە ئەوەی: ئایا حیزبە سەرەکییەکانی ئەڵمانیا دەتوانن AfD لە ڕێگەی پڕۆژەی سیاسیی خۆیانەوە کۆنترۆڵ بکەن، یان AfD دەبێتە حیزبێکی حکومڕانی ؟ 
بۆچی بە تایبەتی لە ڕۆژھەڵاتی ئەڵمانیا AFD بەھێزترە.

 

من ھۆکارەکانی بۆ ئەو کێشانە دەگەڕێنمەوە : 
 - نرخەکانی ژیانکردن.
 - مووچە و داھاتەکان .
 - دۆخی کار
داخستنی کارگە پیشەسازییەکان .
 * کەمبوونی دانیشتوان لە ( ڕۆژھەڵاتی ئەڵمانیا ) لە ھەندێک ناوچە بوونەتە ھۆی ناڕەزایی .
ئەم ناڕەزاییانە AFD  دەیانکاتە پەیامی سیاسی: «حیزبە کۆنەکان چارەسەری ئەم کێشانەیان نەکردووە.»


Sachsen-Anhalt پێش ساڵی ١٩٩٠ ٠ بەشێک بوو لە ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات. دوای یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا، جیاوازییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان بە تەواوی نەسڕاونەتەوە.
بۆیە لە بەشێک لە ڕۆژھەڵات ھەستی «برلین و ڕۆژئاوا بڕیار بۆ ئێمە دەدەن» بەھێزترە. AfD زۆر بە زیرەکی ئەم ھەستە سیاسییەی قۆستۆتەوە و وەکو چەکێکی دوو سەر لە ھەڵبژاردندا بە کاریھێناوە . 
من وەکو ھاوڵاتییەکی پەناھەندە داوا دەکەم بەھەموو جۆرێک ڕێگا لە توندڕەوی ئیسلامی سیاسیی و ھەر پەنابەرێکی دیکە بگیرێت کە کێشە و توندوتیژی لە نێو گەلانی ئەڵمانیا دروست دەکەن .
پێویستە دام و دەزگاکانی حکومەت لە ئەڵمانیا بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانەش بکات، کە پڕوپاکەندەی نەشیاو لە سەکۆکانی سوسیال میدیا بڵاودەکەنەوە .

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×