بە دەیان موشەک و درۆن؛ حوسییەکانی یەمەن هێرشکردنە سەر کۆمپانیای ئارامکۆ و بنکەیەکی ئاسمانییان لە سعودیە ڕاگەیاند
  2026-09-16       63       

ڕۆژی چوارشەممە، هێزەکانی سەر بە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا (حوسییەکانی یەمەن)، بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەنجامدانی هێرشێک بۆ سەر کۆمپانیای ئارامکۆ لە ناوچەی یەنبوع و بنکەی ئاسمانیی خەمیس موشەیت لە عەرەبستانی سعودیە ڕاگەیاند.

ئاوێنە: لەوبارەیەوە، یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزەکانی حوسییەکان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانیان دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازیی گەورەیان ئەنجامداوە. ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئۆپەراسیۆنی یەکەمدا لە ڕێگەی دەیان موشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کۆمپانیای ئارامکۆیان لە شاری یەنبوع کردووەتە ئامانج، کە بە گوتەی ئەو بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە و وێرانکارییەکی بەرفراوان.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە لە ئۆپەراسیۆنی دووەمدا، بە چەندین موشەکی بالیستی هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ئاسمانیی خەمیس موشەیت لە ناوخۆی سعودیە و جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکان ئامانجەکانی خۆیان بە وردی پێکاوە.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، وتەبێژی حوسییەکان هۆشداری دا لەوەی کە هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان بەرەو قووڵایی خاکی سعودیە و بە ئامانجگرتنی بنکە و کۆبوونەوە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە. ناوبراو ڕوونیکردەوە کە ئەم هەنگاوانە بۆ چەسپاندنی هاوکێشەی "گەمارۆ بەرامبەر گەمارۆ"یە، و جەختی کردەوە کە ئەم هێرشانە بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سعودیە دەوەستن و گەمارۆی سەر یەمەن کۆتایی دێت.

زۆرترین بینراو
یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
بە ناوبژیوانی سێنتکۆم؛ ڕیاز داوای یارمەتیی لە ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان
هونەرمەند تارا رەسول سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراقچی: هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەروەریی دراوسێکانی دەگرێت
قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمەریکا؛ عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ ناتوانێت چەکی گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات
بێڵ گەیتس: جیهان بۆ سەردەمی زیرەکیی دەستکرد ئامادە نییە و پێویستمان بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە
بە نهێنی سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن ئاماری زیانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاشکرا دەکات؛ زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر بنکەکان لە عێراق
کەشناسیی: پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکەن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×