هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، كردنه ئامانجی سعودیه چ له باشور و له‌لایه‌ن حوسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه چ له عێراقه‌وه له باكور مایه‌ی قبوڵكردن نییه.
ئاوێنه: هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سوریا سەبارەت بە بەردەوامی پرۆسەی به دامەزراوەییکردنی هاوپەیمانیی مەکكە قسه‌ی كرد‌و رایگەیاند کە هەرسێ وڵات لە ئاستی تەکنیکیدا لە گفتوگۆدان؛ هەروەها ڕونیشی کردەوە کە سەرقاڵی تاوتوێکردنی بابەتەکانی وەک پێکهاتەی بارەگای گشتیی هاوپەیمانییەکە و ژمارەی کارمەندانی باره‌گاكه‌ن و پرۆسەکە لە تەواوبوندایە.
فیدان ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجیان فراوانکردنی هاوپەیمانیی مەکكەیە و ڕایگەیاند، لەمەودوا هەنگاوی بەرچاوتر و کرداریتر دەنرێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وتی "كردنه ئامانجی عەرەبستانی سعودی چ لە باشور و چ لە باکوورەوە لەلایەن هێرشبەرانی جێگیربو لە عێراق، بە هیچ جۆرێک قبوڵکراو نییه."
فیدان ڕاشیگەیاند: "کاتێک دۆخه‌كه ده‌گاته راده‌ی گەمارۆدان لە باکور و باشورەوە له‌گه‌ڵ لەناوبردنی ژێرخانی ستراتیجی و دەگاته ئاستی کردەوەیەک بۆ زیانگەیاندن نەک تەنیا بە عەرەبستانی سعودیە بەڵکو بە سەرانسەری ناوچەکە، ئەوا ئەستەمە هیچ کەسێک بەرامبەری بێدەنگ بێت." جەختی لەوە کردەوە کە بەپێی ڕۆحی هاوپەیمانیی مەکكە له‌وباره‌یه‌وه ڕەفتار دەکەن.
فیدان ئەوەشی بیرهێنایەوە کە لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکی نوسراوەوە جەختیان لەوە کردۆتەوە كه تورکیا لە پاڵ عەرەبستانی سعودیه ده‌وه‌ستێت و پەیامی پێویستیشیان داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە و هاوهه‌ڵوێستن له‌گه‌ڵیان.