ترەمپ و سەرکردەکانی کەنداو لە نیویۆرک کۆدەبنەوە؛ پلانەکانی قۆناغی دوای جەنگی ئێران تاوتوێ دەکرێت
  2026-09-17       29       

ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" لە زاری سێ سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی کەنداو کۆببێتەوە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر هەنگاوەکانی داهاتووی پەیوەست بە جەنگی سەر ئێران.

ئاوێنە: ​بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، کۆبوونەوەکە لە پەراوێزی کارەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک بەڕێوەدەچێت. پێشبینی دەکرێت تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تیشک بخاتە سەر تێڕوانینەکانی ئەمریکا بۆ ستراتیژیەتی قۆناغی دوای جەنگ. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ترەمپ و گەورە بەرپرسانی تیمەکەی کار لەسەر داڕشتنی "پلانی ڕۆژی دواتر" دەکەن، کە چاوەڕوان دەکرێت دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمریکا بە تەواوی ئامادە بکرێت.

​سەرچاوەکان بە ئەکسیۆسیان ڕاگەیاندووە، ترەمپ لەگەڵ سەرکردە یان وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو (GCC) کۆدەبێتەوە، کە پێکهاتوون لە عەرەبستانی سعودیە، ئیمارات، قەتەر، بەحرەین، کوەیت و شانشینی عومان.

​لەلایەکی دیکەوە، یەکێک لە سەرچاوەکان ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەری هەیە بازنەی کۆبوونەوەکە فراوانتر بکرێت و سەرکردەی ژمارەیەک وڵاتی دیکەی عەرەبی و ئیسلامیش بگرێتەوە.

​لە بارەی ئامادەکارییەکانیشەوە، ماڵپەڕەکە ئەوەی خستووەتەڕوو کە ڕۆژی چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بانگهێشتنامە سەرەتاییەکانی ئاراستەی وڵاتان کردووە، بەڵام تا ئێستا کۆشکی سپی ئامادە نەبووە هیچ لێدوانێک لەم بارەیەوە بدات.

​لە لێدوانێکی پەیوەندیداردا، ڕۆژی چوارشەممە ترەمپ ڕایگەیاند: "هیوادارین نزیک بووبینەوە لە کۆتاییهاتنی جەنگی سەر ئێران." سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە ئێران خواستی هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و ئاماژەی بەوە دا کە واشنتن ئەم پەیامەی ڕاستەوخۆ لەلایەنی ئێرانییەوە پێگەیشتووە.

زۆرترین بینراو
یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
هونەرمەند تارا رەسول سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید
بە ناوبژیوانی سێنتکۆم؛ ڕیاز داوای یارمەتیی لە ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراقچی: هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەروەریی دراوسێکانی دەگرێت
قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمەریکا؛ عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ ناتوانێت چەکی گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات
بێڵ گەیتس: جیهان بۆ سەردەمی زیرەکیی دەستکرد ئامادە نییە و پێویستمان بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە
بە نهێنی سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن ئاماری زیانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاشکرا دەکات؛ زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر بنکەکان لە عێراق
کەشناسیی: پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکەن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×