راوێژكارێكی باڵای سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا پێشبینی ده‌كات له مانگی نیسانی 2028 هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له توركیا به‌ڕێوه‌بچێت و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ دوایین جار خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كاندید بكاته‌وه.
ئاوێنه: محه‌مه‌د ئوچوم، راوێژکاری باڵای سەرۆکایەتی کۆماری توركیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له توركیا قسه‌ی كرد.
محه‌مەد ئوچوم وتی، "پێشبینی دەکەم هەڵبژاردن لە 16ی نیسانی 2028 بەڕێوەبچێت. ئەم واده‌یه واده‌ی ڕیفراندۆمی تێپەڕبونمان بۆ سیستەمی سەرۆکایەتییه‌و مانا و سیمبولێکی تایبەتی هه‌یه. ڕەجەب تەیب ئۆردۆغان بۆ کۆتا جار خۆی كاندید ده‌كاته‌وه."
پێشتر ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندبو "ئیشەڵڵا هەڵبژاردنەکانی بەردەممان بە سەرکەوتویی تێدەپەڕێنین."
هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە لە چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا سەبارەت بە مشتومڕه‌كانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاماژەی بەوە کردبو کە کاتی ئاسایی هەڵبژاردنەکان 14ی ئایاری 2028ه، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە بۆ ئەگەری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌رله‌و رێككه‌وته، لەبری دەستەواژەی "هەڵبژاردنی پێشوەختە" دەبێت چەمکی "نوێکردنەوەی هەڵبژاردنەکان" بەکاربهێنرێت.