حه‌یده‌ر عه‌بودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، عەلی زەیدی، سه‌رۆك وه‌زیران، هەفتەی داهاتو سەردانی ئه‌مریكا دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان و له سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه.
ئاوێنه: حه‌یده‌ر عه‌بودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ میدیای ره‌سمی عێراق رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتو، عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیران سەردانی ویلایەتە یەکگرتوەکان دەکات بۆ بەشداری کردن لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان و وتاری عێراق پێشکەش دەکات.
وتیشی، "بەرنامەی سەردانەکە کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی وڵاتانی دیکە لەخۆدەگرێت".
ئاماژەی بەوەش دا کە "سەرۆک وەزیران بەشداری لە کۆبونەوەی ژوری بازرگانیی ئەمریکیدا دەکات، لە چوارچێوەی کارکردن بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان هەردو وڵات".
عەبودی جەختیشی کردەوە کە "30ی ئەیلول جیاكه‌ره‌وه‌یه‌كی گرنگه بۆ سه‌روه‌ری کە له‌و رێككه‌وته‌وه پەیوەندییەکان لەگەڵ واشنتۆن دەچنە قۆناغی هاریکاریی ئابوریی درێژخایەنەوە."