ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، چین به‌نهێنی داوای له ئێران كردوه هه‌ژمونی خۆی به‌كاربهێنێت بۆ كۆنترۆڵكردنی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سعودیه به‌و داوایه‌وه په‌نای بردۆته به‌ر په‌كین.
ئاوێنه: ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له زاری سێ سه‌رچاوه‌ی ئێرانییه‌وه بڵاویكرده‌وه، چین به‌نهێنی داوای له ئێران كردوه هاوكاربێت له كۆنترۆڵكردنی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ندا ئه‌وه‌ش له پاش پێشڕه‌وییه سه‌ربازییه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوی حوسییه‌كان.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه كردوه، داواكه‌ی چین له ئێران، دوای ئه‌وه هاتوه كه سعودیه په‌نای بردۆته به‌ر په‌كین تا هاوكار بێت و ئه‌و داوایه بخاته به‌رده‌م تاران.
چین لە هەڵوێستە ئاشکراکانیدا داوای دانبەخۆداگرتن، دیالۆگ و گەڕاندنەوەی ئاسایشی هاتوچۆی ده‌ریایی کردوە، بەڵام بەپێی سەرچاوەکان، پەیامی نهێنی پەکین لە هەڵوێستە ئاشکرا‌کانی ئەو وڵاتە زیاتر بوه.
سه‌رچاوه ئێرانییه‌كان وتویانه، په‌كین داوای له تاران كردوه هه‌ژموی خۆی به‌كاربهێنێت بۆ كۆنترۆڵكردنی حوسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ به‌رفراوانتر نه‌بێت به‌ره‌و رێڕه‌وه‌كانی وزه كه چین وه‌كو دوه‌مین گه‌وره‌ترین ئابوریی جیهان پشت به‌و رێڕه‌وانه ده‌به‌ستێت.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، ئێران له‌به‌رامبه‌ر به چینی وتوه كه "سه‌قامگیریی و ئاشتی له ناوچه‌كه به‌نده به كۆتاییهاتنی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا."
پێشتر میدیای چین باسی له‌وه كردبو كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی جه‌ختی كردۆته‌وه كه په‌كین نایه‌وێت "ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه زیاتر له‌مه بگاته یه‌مه‌ن و ده‌ریای سور."