نيوهڕۆی ئهمڕۆ لە کاتی بەڕێوەچونی نوێژی هەینی، تەقینەوەیەکی بەهێز لە مزگەوتێکی نزیک کۆمەڵگەی پۆلیس لە قەزای کۆهاتی سەر بە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لە باکوری رۆژئاوای پاکستان رویداو له ئاكامدا لانیکەم 16 کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاوێنه: بهپێی قسهی بەرپرسانی ئەمنیی ناوچەکە، تەقینەوەکە بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراوە و پێشتر خۆی کێشاوە بە دەروازەی کۆمەڵگەی پۆلیسی کۆن دا لە قەزای کۆهات.
دوای تهقینهوهكه پێكدادان لهنێوان هێرشكارهكان و پۆلیسدا رویداوه.
پۆلیس ئاماژەی بەوەش کرد، چەکدارێکی هێرشبەریش لە دوای تەقینەوەکە کوژراوە.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، هەژمارەکانی سەر بە گرووپی چەکداریی (ئیتیحادی موجاهیدینی پاکستان) بەرپرسیارێتیی خۆیان لە ئەنجامدانی راگەیاندووە.
لە بەرامبەردا، دەسەڵاتدارانی پۆلیسی ناوچەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێشتا سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەڵگە و شیکاریی پاشماوەی تەقینەوەکەن بۆ ئەوەی هۆکاری سەرەکی و چۆنیەتیی ئەنجامدانی هێرشەکە بە تەواوی روون بکەنەوە.