فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگرییان له گه‌روی هورمز كردۆته ئامانج.
ئاوێنه: عەلی عوزمایی، فه‌رمانده‌ی ھێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختی كرده‌وه كه گه‌روی هورمز له كۆنترۆڵی هێزه‌كانیاندایه.
وتیشی، شه‌وی رابردو، كه‌شتییه‌كی "سه‌رپێچیكار"ی نه‌وتهه‌ڵگر كه ئاڵای وڵاتی "تۆگۆ"ی به‌سه‌ره‌وه بوه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه كه له گه‌روی هورمز كراوه‌ته ئامانج كاتێك ویستویه‌تی به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕێت و ئاگر له كه‌شتییه‌كه به‌ربوه‌و پاشان كه‌شتییه‌كه راوه‌ستاوه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه هێزه‌كانیان رێگه به تێپه‌ڕبونی هیچ كه‌شتییه‌كی سه‌رپێچیكار ناده‌ن و له‌ناوی ده‌به‌ن.