ئیسرائیل دژی پێدانی فڕۆکەی F-35ـە بە سعوودیە
  2026-09-18     

دەستەی پەخشی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، تەلئەبیب ناڕەزایەتی خۆی نیشانداوە بەرامبەر بە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتووی جۆری F-35 بە شانشینی عەرەبیی سعوودیە.

ئاوێنە: هەینی 18ـی ئەیلوولی 2026، بەگوێرەی راپۆرتێکی دەستەی پەخشی ئیسرائیل، ناوەند و دامەزراوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل دژی هەر هەنگاوێکن کە زیان بە باڵادەستیی چۆنایەتی و ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەیەنێت، و لەو باوەڕەدان پێدانی ئەم جۆرە فڕۆکە پێشکەوتووانە بە ریاز لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی دۆخێکی لەو شێوەیە، هاوکات راپۆرتەکە رایگەیاندووە، سەرەڕای هەبوونی ئەو ناڕەزایەتییە، ئیسرائیل تاوەکو ئێستا لەسەر ئەم پرسە بێدەنگیی هەڵبژاردووە.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەزامەندیی سەرەتایی دەربڕیوە لەسەر ئەگەری فرۆشتنی گرێبەستێکی گەورەی سەربازی بە سعوودیە، کە فڕۆکەی شەڕکەری هێرشبەری پێشکەوتووی جۆری "ئێف-35 لایتنینگ 2" و کەلوپەلی سەربازیی پەیوەندیدار لەخۆدەگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، بەهای خەمڵێنراوی ئەم گرێبەستە پێشنیازکراوە دەگاتە نزیکەی 24.3 ملیار دۆلار، و جەختیشیکردووەتەوە، فرۆشتنی ئەم فڕۆکانە هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ئامادەباشیی بەرگریی خودی ئەمریکا دروستناکات.

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
ئاوات شێخ جەناب هۆشداری لە "بچووککردنەوەی هەرێم" دەدات: ئەم فشارانە لە سەردەمی سەدام حسێنیشدا لەسەر کورد نەبوون
عەلی زەیدی فەرمانی بەوەزارەتی نەوت کرد کە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
کچێکی 19 ساڵان بە دەستی دایک و باوکی کوژرا
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
ئەندامێکی لیژنەی ئەمنی پەرلەمانی عێراق: مەترسیەکە لەسەر هەرێم زۆر لەوە گەورەترە کە رادەگەیەندرێت
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×