دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رایگەیاند هاوڵاتییەکی وڵاتەکەی لەسێدارە داوە، دوای ئه‌وه‌ی كه بە تۆمەتی سیخوڕی‌کردن بۆ ئیسرائیل، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابو.
ئاوێنه: ئاژانسی هەواڵی میزان، سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، بڵاویكرده‌وه، هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی "حسێن پدران" كه به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی "زانیاریی بنکە سەربازییە هەستیارەکانی وڵاتی لە پارێزگای ئەسفەهان خستوەتە بەردەست موساد" سزای له‌سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابو، سزاكه‌ی جێبه‌جێكراوه.
میدیای دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئاماژەی بە کاتی وردی دەستبەسەرکردن، شوێنی دادگایی‌کردن و وردەکارییە ئاراستەکراوەکانی ناو دادگا نەکردوه.
بەپێی ئاژانسی میزان، سزای لەسێدارەدانی حسێن پدران دوای پەسەندکردنی لەلایه‌ن دادگای باڵای وڵات جێبەجێ کراوە.
جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و هاوڵاتییه له‌كاتێكدایه كه رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هۆشدارییان داوە لەسەر زیادبونی بەرچاوی سزاکانی لەسێدارەدان و جێبەجێکردنیان لە ئێران لەم مانگانه‌ی دواییدا.
لە راپۆرته‌كانی ئه‌و رێكخراوانه‌دا، گومان و دودڵی جدی سەبارەت بە ڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی دادگایی‌کردن و دادگایی‌کردنی دادپەروەرانەی ئەم کەسانە، لەوانەش دەستڕاگەیشتنی گونجاو بە پارێزەر، خراوه‌ته‌ڕو.