سێنتکۆم: یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە گەرووی هورمز هەناردە کراوە 
  2026-09-19     

فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سێنکۆم) رایگەیاند، لەکاتێکدا ئێران نەیتوانیوە یەک برمیلیش هەناردە بکات؛ لە دوو مانگی رابردوودا واشنتۆن توانیویەتی یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە گەرووی هورمز تێپەڕ بکەن.

 

ئاوێنە: براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی سێنتکۆم لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس'' دەڵێت "هێزەکانی فەرماندەیی سێنتکۆم بە درێژایی دوو مانگی رابردوو توانیویانە لە گەرووی هورمز رێگەی پارێزراو بۆ تێپەڕبوونی نەوتی خاو بکەنەوە و یەک ملیۆن بەرمیل لەم رێگەیەوە هەناردە بکرێت".

کوپەر وتیشی "لەو ماوەیەدا رێگەی پارێزراو بۆ تێپەڕبوونی زیاتر لە هەزار کەشتی بازرگانی کراوەتەوە، ئەمەش لەچوارچێوەی هەوڵ و هەماهەنگییەکان رێکخراوە، هاوکات ئێران بەهۆی بەردەوامی گەمارۆی دەریاییەوە نەیتوانیوە یەک بەرمیل نەوت هەناردە بکات".

راشیگەیاند "رێڕەوە سەرەکییەکانی تێپەڕبوون لە رووی هورمز ئێستا لە هەموو جۆرە مین و تەقەمەنییەک پاککراوەتەوە".

بە وتەی ئەو "ئەمریکا بە هاوکاری شەش وڵاتی ئەندامی ئەنجوومەنی هاوکاریی کەنداو (GCC) و کۆمپانیاکانی بیمە و کەشتیوانی، هەوڵ دەدات قەبارەی هاتوچۆ لەم ڕێگایەدا زیاد بکات".
 

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
ئاوات شێخ جەناب هۆشداری لە "بچووککردنەوەی هەرێم" دەدات: ئەم فشارانە لە سەردەمی سەدام حسێنیشدا لەسەر کورد نەبوون
عەلی زەیدی فەرمانی بەوەزارەتی نەوت کرد کە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
کچێکی 19 ساڵان بە دەستی دایک و باوکی کوژرا
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
ئەندامێکی لیژنەی ئەمنی پەرلەمانی عێراق: مەترسیەکە لەسەر هەرێم زۆر لەوە گەورەترە کە رادەگەیەندرێت
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×