موحسین رەزایی: لەرێگەی دەوحەوە مەرجەکانمان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ گەیاندووەتە دەست ترەمپ
  2026-09-19     

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند، لە رێگەی قەتەرەوە سێ مەرجی سەرەکیی تاران بۆ راگرتنی جەنگ گەیشتووەتە دەست دۆناڵد ترەمپ و چاوەڕوانی وەڵامن.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "ئەلجەزیرە" وتی "راوێژ و گفتوگۆکانمان لەگەڵ نێوەندگیرانی قەتەری و پاکستانی بەردەوامە و تاران مەرجە بنەڕەتییەکانی خۆمان بۆ دانوستاندن و کۆتاییهێنان بە شەڕ پێڕاگەیاندوون".

رەزایی وتیشی "لایەنی قەتەری وەک نێوەندگیر تەواوی مەرجەکانی ئێرانی بە واشنتۆن گەیاندووە تا جەنگ رابگیرێت، و ئێستا تاران چاوەڕوانی وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە".

دەربارەی مەرجەکانیش ناوبراو، ئاشکرایکرد "مەرجەکانی ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ پێکهاتوون لە راگرتنی شەڕ لە هەموو بەرەکاندا، ئازادکردنی پارە سڕکراوەکانی ئێران لە دەرەوە، لەگەڵ هەڵگرتنی تەواوەتیی گەمارۆی دەریایی لەسەر کەشتیوانی و بەندەرەکانیان".

سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئاماژەی بەوەکرد کە هەنگاوە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ماف بە تاران دەدەن کە بڕیاری کشانەوە لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی (NPT) بدات.

موحسین رەزایی زیاتری رونکردەوە، وڵاتەکەی هێشتا بڕیاری فەرمیی بۆ دەرچوون لە پەیماننامەکە نەداوە و ئەم پرسە بە تەواوی بەستراوەتەوە بە رەفتاری داهاتووی واشنتۆنەوە، هاوکات جەختیشی کردەوە، ئێران هێشتا پابەندە بە فەتوای ئایینیی رابەری کۆچکردووی شۆڕش لە دژی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی و دۆکتۆرینی ئەتۆمیی خۆی نەگۆڕیوە، بەڵام نادیارە لە ئایندەدا چ گۆڕانکارییەک روودەدات.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، رەزایی دەشڵیت "هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەکانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئێرانەوە تەواو هەڵەن و لەبەرژەوەندیی واشنتۆندایە مەرجەکانی تاران قبووڵ بکات، چونکە هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا بێسوود دەبن".

"سوپای وڵاتەکەی بۆ جەنگێکی چارەنووسساز ئامادەیە و خاڵە لاوازەکانی هێزەکانی ئەمریکا دەزانێت، و لە ئەگەری هەر هێرشێکدا سەرجەم بنکە و بەرژەوەندییەکانی واشنتن لە ناوچەکەدا دەکەنە ئامانج". موحسین رەزایی بەوجۆرەیە دووپاتیکردەوە
لەبارەی جەنگی یەمەنیش، ئەو رایگەیاند "ئێران خوازیاری کۆتاییهاتنی جەنگە لەنێوان سعوودیە و یەمەنە، و باوەڕی وایە کە یەمەنییەکانیش بە هەمان شێوە دەیانەوێت بگەنە رێککەوتن و چارەسەر لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ریازدا".

 

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
ئاوات شێخ جەناب هۆشداری لە "بچووککردنەوەی هەرێم" دەدات: ئەم فشارانە لە سەردەمی سەدام حسێنیشدا لەسەر کورد نەبوون
عەلی زەیدی فەرمانی بەوەزارەتی نەوت کرد کە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
کچێکی 19 ساڵان بە دەستی دایک و باوکی کوژرا
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
ئەندامێکی لیژنەی ئەمنی پەرلەمانی عێراق: مەترسیەکە لەسەر هەرێم زۆر لەوە گەورەترە کە رادەگەیەندرێت
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×