دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكردنی ته‌واوی ئێران ده‌كات، هاوكات ئاماده‌یی خۆی بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته راده‌گه‌یه‌نێت. ده‌شڵێت، له حاڵه‌تی بڕیارداندایه له‌باره‌ی "كۆمه‌ڵێك شتی زۆر گه‌وره" كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له په‌یوه‌ست به ئێرانه‌وه روده‌ده‌ن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به كه‌ناڵی فۆكس نیوزی رایگه‌یاند كه لە "حاڵه‌تی بڕیاردان"دایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا "كۆمه‌ڵێك شتی زۆر گەورە" له په‌یوه‌ست به جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕودەدەن.
ترەمپ وتی: "پرسیاری من ئەوەیە: ئایا کەی و چۆن تەواوی ئەو وڵاته وێران ده‌كه‌م؟ باشتره ڕەفتاریان چاک بکەن."
ترەمپ هەروەها وتی، ئامادەیە بۆ کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆک كۆماری ئێران‌دا، دوای ئەوەی تاران لیستی داواکارییەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ ڕەوانە کردوە.
تره‌مپ جه‌ختی كرده‌وه كه سێ بژارده له‌به‌رده‌م جه‌نگدا هه‌ن: "سڕینەوەی ته‌واوه‌تی ئێران"، "وازلێهێنان له ئێرانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی لە ڕوی ئابورییەوە دابڕزێن" یان "ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک".