سكۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ئەمڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند کە تەواوی کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانیی ئێران لە رۆژی چوارشهممه 23ی ئەیلولەوە لە کارکردن دەوەستن، ئەوەش بەهۆی هەڕەشەی سەپاندنی سزای لاوەکی بەسەر دابینکەرانی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەکاندا بۆیان، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە بەرپرسانی چین "بە شێوەیەکی بەرچاو بەشدارن" لە هەڵمەتی گوشارە ئابورییەکانی ئەمریکا لهسهر ئێران.
ئاوێنه: سكۆت بێسێنت، وهزیری گهنجینهی ئهمریكا، دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆکانی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی چین بە تۆڕی سی ئێن بی سی ڕاگەیاند: کاتێک فڕۆکەیەکی ئێرانی لە هەر فرۆکەخانەیەک بنیشێتەوە، "نە دەتوانن سوتەمەنی پێ بدەن، نە خزمەتگوزاری نیشتنەوەی پێشکەش بکەن و نە تیكتهكانی بفرۆشن، بە پێچەوانەوە لە سیستەمی دارایی پشتبەستو بە دۆلار دهردهكرێن."
وتیشی، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا له گفتوگۆی ئەرێنیدایه لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دارایی چین، لەنێویاندا پارێزگاری بانکی ناوەندیی چین، سەبارەت بە پابهندبونیان بەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر ئێراندا سهپاندونی.