ڕۆیتەرز: سعودیە کاری هێڵی بۆری "ڕۆژهەڵات ـ ڕۆژئاوا"ـی دەستپێکردەوە
  2026-09-22     

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆیتەرز، سعودیە کاراکردنەوەی بۆری رۆژهەڵات – رۆژئاوای بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن راگەیاندووە کە دەکەوێتە دەریای سور.


ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوەی ئاگادار ئاشکرایکردووە، سعودیە کاری هێڵی بۆری 'ڕۆژهەڵات ـ ڕۆژئاوا'ـی دەستپێکردووەتەوە و ئەگەری هەیە لە ئەمڕۆ، سێشەممە، دەست بە هەناردەکردن لە بەندەری یەنبوع لە دەریای سووریش بکاتەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە، هێرشە درۆنەکان بۆسەر ئەم هێڵە بۆرییە وایکرد سعودیە لە ١٣ی سێپتەمبەر ٢٠٢٦ گواستنەوەی نەوت لە ڕێگەی هێڵی بۆری "ڕۆژهەڵات ـ ڕۆژئاوا" بوەستێنێت. دواتریش رایگەیاند کە بارکردنی نەوتی خاو لە بەندەری یەنبوعیش ڕاگیراوە.

هاوکات سعودیە بە گەیاندنی نەوت بۆ بەندەری یەنبوع لەڕێگەی ئەم هێڵە بۆرییە، دەتوانێت نەوتەکەی هەناردە بکات بەبێ ئەوەی پێویستی بە تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز هەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×