ترەمپ: جەنگی ئێران دوای هەڵبژاردنەکان کۆتایی دێت؛ ئێرانیش مەرجەکانی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز دەخاتەڕوو
  2026-09-23     

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرکردە و نوێنەرانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کە ئێوارەی رۆژی سێشەممە بەڕێوەچوو، پێشبینی ئەوەی کرد کە جەنگی دژ بە ئێران راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمریکا کۆتایی پێبێت. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە واشنتن توانیویەتی بەتەواوی ئێرانی لە رووی ئابوورییەوە پەراوێز بخات.

ئاوێنە: ​ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا "سەرکردایەتیی ئێرانی لەناوبردووە" و ئابووریی ئەو وڵاتەی وێران کردووە. بە ئاماژەدان بە رێژەی هەڵاوسانی ٪٣٠٠ و داڕمانی بەهای دراوی ئێرانی، روونیکردەوە کە ئەم دۆخە بەشێکە لە پرۆسەی پەراوێزخستنی ئابووریی تاران.

​سەرۆکی ئەمریکا ستایشی ئاستی کارەکانی وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، واشنتن لە رێگەی پەراوێزخستنی ئابووریی ئێران و زیادکردنی گوشارەکانەوە، هەوڵدەدات بەرپرسانی ئێرانی ناچار بکات "پێش ئەوەی کات بەسەر بچێت"، بە زووترین کات بڕیاری دروست بدەن.

​هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ترەمپ بانگهێشتی سەرۆکی شاندەکانی هەریەک لە وڵاتانی (عەرەبستانی سعوودی، بەحرەین، کوەیت، ئیمارات، قەتەر، عومان، ئوردن، لوبنان، سووریا، میسر و تورکیا)ی بۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەت کرد.

​بەشداربووانی ئەو دیدارە گفتوگۆیان لەبارەی پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، پاراستنی بازرگانیی جیهانی، دەستەبەرکردنی زنجیرەکانی دابینکردن و پاراستنی ئاستی گەشەپێدانی ئابووری لە وڵاتانی ناوچەکەدا کرد.

​پێشتریش ترەمپ لە گوتارەکەیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندبوو کە دوو بژاردەی لەبەردەستدایە: لەناوبردنی ئێران یان گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ تاران. هەروەها پێشبینی ئەوەشی کردبوو کە دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول لە مانگی نۆڤەمبەردا، چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە دەدۆزرێتەوە.

​لە بەرامبەریشدا، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، مەرجەکانی تارانی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز بەڕووی کەشتیوانیدا گەیاندووەتە ستیڤ ویتکۆف.

​لەم چوارچێوەیەدا، میدیای فەرمیی ئێران (صداوسیما) بڵاویکردەوە، تاران چەند مەرجێکی بۆ چارەسەری دۆخەکە خستووەتەڕوو، لەوانە: هەڵگرتنی دەستبەجێی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا، ئازادکردنی خێرای سەرجەم سامانە سڕکراوەکانی ئێران و کۆتاییهێنان بە جەنگ لە سەرجەم بەرەکاندا.

زۆرترین بینراو
لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا؛ ١٨ کۆچبەری کورد بەهۆی تێکشکانی یەختەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا
هێزە ئەمنییەکان کۆتاییان بە مانگرتنی پێنجوێن هێنا و دەیان کەس دەستبەسەر کران
مەرجەکانی ناردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کران
ئەمریکا مەرج بۆ عەلی زەیدی دادەنێت: دوورخستنەوەی لایەنەکانی سەر بە ئێران یان سزای دارایی قورس
گەرمترین ڕۆژی مانگی ئەیلوول بەڕێوەیە؛ کەشناسیی هەرێم پێشبینییە نوێیەکانی بڵاوکردەوە
بەڵگەنامەکان لەنێو ئاو و پوشدا شاردرابوونەوە؛ دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی گەورەی گەندەڵی دەستگیرکرد
تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی: فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر ئەگەری هێرشکردنە سەر حوسییەکان دابەشبوون
ئەردۆغان: کۆتایی بە شەڕی حوسییەکان و سعودیە دەهێنین
کۆمەڵەی پەنابەران: هەواڵی خنکانی کۆچبەرانی ڕاپەڕین لە دەریای ناوەڕاست ڕاست نییە
پێشنیازێک کارمەندانی بەرگری، ناوخۆ و دژەتیرۆر سەرپشک دەکات لە گۆڕینی میلاکەکەیان بۆ مەدەنی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×