سزاکانی ئەمریکا گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ چەندین وڵات پەکدەخات؛ تاران پەیامێکی دیپلۆماسی ئاراستەی سعودیە دەکات
  2026-09-23     

​لە چوارچێوەی پێشهاتە بەردەوامەکانی نێوان واشنتن و تاران، دوای تێپەڕبوونی ٩٨ رۆژ بەسەر واژۆکردنی لێکتێگەیشتنی نێوانیان و ٢٠٧ رۆژ لە دروستبوونی گرژییەکان، گۆڕانکاری نوێ لەسەر چەندین ئاست دەبینرێت. لەکاتێکدا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە نیویۆرک لەگەڵ نێردەکانی ئەمریکا سەرقاڵی گفتوگۆیە و دۆناڵد ترەمپیش پێشبینی رێککەوتنێکی نزیک دەکات، سزا ئابوورییەکانی واشنتن بۆ سەر تاران پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە.

 ئاوێنە: سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، لەمڕۆوە سەرجەم پێشکەشکارانی خزمەتگوزاریی فڕۆکەوانی لە جیهاندا قەدەغەکراون لە مامەڵەکردن لەگەڵ هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران، و هەر لایەنێکیش سەرپێچی بکات لە سیستەمی دۆلاری ئەمریکی بێبەش دەکرێت. ئەم سزایانە رێگریکردن لە پێدانی سووتەمەنی، نیشتنەوەی فڕۆکە، فرۆشتنی بلیت و خزمەتگوزارییەکانی دیکە دەگرێتەوە.

​لە ژێر فشاری ئەم سزایانەدا، کە پێشتریش ئەم کەرتەی ئێرانی گرتبووەوە، هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران چەندین گەشتی نێودەوڵەتییان هەڵوەشاندەوە. ئاژانسەکانی گەشتیاری لە تاران ئاماژەیان بە راگرتنی گەشتەکان بۆ هەر یەک لە بەغدا، مەسقەت، قەتەر، جۆرجیا و ئازەربایجان کردووە.

​لە عێراق، بەرپرسان ئاشکرایان کردووە کە بەمەبەستی پابەندبوون بە رێکارەکانی ئەمریکا، فەرمان بە فڕۆکەخانەکان کراوە پێشوازی لە فڕۆکە ئێرانییەکان نەکەن. هاوکات دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران راگرتنی گەشتەکانی بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی بەغدا و مەسقەت راگەیاند. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە دەسەڵاتدارانی ئێران لە دانوستاندان بۆ ئەوەی گەشتەکانی بەغدا بۆ نەجەف بگوازنەوە، ئەمەش لە ناوەڕاستی دڵەڕاوکێی گەشتیاران و بریکارەکانی گەشتیاری لە لێکەوتەکانی ئەم بڕیارە و ئەگەری پەنابردنە بەر هۆیەکانی گواستنەوەی وشکانی.

​سەرەڕای ئەم سزایانە، هێشتا هەندێک ئاراستەی گەشتکردن کراوەن. ماڵپەڕی "فلایت رادار ٢٤" نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی سەر بە کۆمپانیای ماهانی ئێرانی لە چین تۆمارکردووە، لە کاتێکدا پەکین رەتیکردەوە پابەندی سزاکانی ئەمریکا ببێت و بە "نایاسایی" وەسفی کردن. بەپێی راپۆرتی میدیاکانی ئێران، گەشتە نێودەوڵەتییەکانی دیکە بۆ ئیستەنبوڵ، تورکیا، ئەرمینیا، نەجەف و دوبەی وەک خشتەی ئاسایی خۆیان بەردەوامن.

لەسەر ئاستی پەیوەندییە هەرێمییەکانیش، سەرۆکایەتی ئێران بڵاویکردەوە کە مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، بەبۆنەی رۆژی نیشتمانیی شانشینی عەرەبستانی سعودیەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پاشا و شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە کردووە.

​پزیشکیان لە پەیامەکەیدا هیوای خواستووە کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەکاندا گەشەی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن، و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو خاڵە هاوبەشە کلتووری، ئابووری و سیاسییە زۆرانەی نێوانیان، بناغەیەکی بەهێز بۆ دۆستایەتی نێوان هەردوو گەلی وڵاتەکە پێکدەهێنن.

زۆرترین بینراو
لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا؛ ١٨ کۆچبەری کورد بەهۆی تێکشکانی یەختەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا
هێزە ئەمنییەکان کۆتاییان بە مانگرتنی پێنجوێن هێنا و دەیان کەس دەستبەسەر کران
مەرجەکانی ناردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کران
ئەمریکا مەرج بۆ عەلی زەیدی دادەنێت: دوورخستنەوەی لایەنەکانی سەر بە ئێران یان سزای دارایی قورس
گەرمترین ڕۆژی مانگی ئەیلوول بەڕێوەیە؛ کەشناسیی هەرێم پێشبینییە نوێیەکانی بڵاوکردەوە
بەڵگەنامەکان لەنێو ئاو و پوشدا شاردرابوونەوە؛ دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی گەورەی گەندەڵی دەستگیرکرد
تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی: فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر ئەگەری هێرشکردنە سەر حوسییەکان دابەشبوون
ئەردۆغان: کۆتایی بە شەڕی حوسییەکان و سعودیە دەهێنین
کۆمەڵەی پەنابەران: هەواڵی خنکانی کۆچبەرانی ڕاپەڕین لە دەریای ناوەڕاست ڕاست نییە
پێشنیازێک کارمەندانی بەرگری، ناوخۆ و دژەتیرۆر سەرپشک دەکات لە گۆڕینی میلاکەکەیان بۆ مەدەنی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×