میدیای ئێران بڵاویكرده‌وه، گه‌شته ئاسمانییه‌كان له‌نێوان وڵاته‌كه‌یان و هه‌شت وڵات‌دا به‌رده‌وامن و له‌گه‌ڵ چوار وڵاتیش گه‌شته‌كان راگیراون یاخود هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه.
ئاوینه: ئاژانسی ته‌سنیم، نزیك له سوپای پاسدارانی ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له هه‌واڵێكدا ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه گه‌شته‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی گه‌شته‌كانیان راگرتون یاخود هه‌ڵیانوه‌شاندونه‌ته‌وه.
گەمارۆی ئاسمانی ئەمریکا له‌سه‌ر کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانیی ئێران لە دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه چوه بواری جێبه‌جێكردن.
به‌پێی ئاژانسه ئێرانییه‌كه گه‌شته‌كانی نێوان ئێران و ئه‌م هه‌شت وڵاته تائێستاش به‌رده‌وامن: چین، روسیا، توركیا، ئه‌فغانستان، پاكستان، ئه‌رمینیا، بیلاروس، عێراق(فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف).
هه‌روه‌ك به‌پێی ئاژانسه‌كه، گه‌شته‌كان بۆ ئه‌م وڵاتانه هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه یاخود راگیراون:
ئازه‌ربایجان
جۆرجیا
عومان
ئیمارات (دوبه‌ی)