عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، تاران پێشنیارێكی خستۆته‌ڕو و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا قبوڵی بكات، ئه‌وا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا گه‌روی هورمز ده‌كرێته‌وه.
ئاوێنه: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەراوێزی کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکاندا ڕایگەیاند، تاران لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە "پڕۆژەیەکی بۆ کردنەوەی گه‌روی هورموز پێشکەش کردوە".
عراقچی لە گفتوگۆیدا له‌گه‌ڵ کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنوسان و ئەندامانی ناوەندە هزرییه‌كانی ئەمریکادا وتی، لە ئه‌گه‌ری جێبەجێکردنی هەندێک مەرج لەلایەن ئەمریکاوە كه له پێشنیاره‌كه‌دا خراونه‌ته‌ڕو، گه‌روی هورموز "دوای حەوت ڕۆژ دەکرێتەوە".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو "ئەم مەرجانە نوێ نین و هەمان ئەو خاڵانەن کە پێشتر لە لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباددا خرابونەڕو."
عراقچی هەروەها وتی، ئێران پێی وایە "باشترە ئەم ڕێککەوتنە پێش هەڵبژاردنەكانی كۆنگرێسی ئەمریکا جێبەجێ بکرێت"، لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندوە کە ڕەنگە ڕێککەوتن دوای هەڵبژاردنەکان مانگی 11 بێتە دی.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەوباره‌یه‌وه وتیشی، کاتبەندیی ئەم ڕێککەوتنە "بەستراوەتەوە بە ئەمریکاوە" و جارێکی دیکە جەختی کردەوە کە مەرجەكانیان هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی پێشوتردا نییە.