محه‌مه‌د موخبیر، راوێژكاری موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران له‌باره‌ی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ده‌ڵێت، گه‌شتی ئاسمانی یان بۆ هه‌موان ئازاده یان بۆ هیچ كه‌س. ده‌شڵێت، ئەگەر ئێران دەرفەتی گه‌شتی ئاسمانی وەرگرتنی خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەخانه‌كانی نەبێت، هیچ وڵاتێک لە ناوچەکەدا ئەو دەرفەتەی نابێت.
ئاوێنه: محه‌مه‌د موخبیر، راوێژكار و یاریده‌ده‌ری موجته‌با خامنه‌یی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس رایگه‌یاند "هاوئاوازبون له‌گه‌ڵ ئەمریکا لە جێبەجێکردنی سیاسەتە دوژمنکارانەکانیدا لە یادەوەریی گەلی ئێران‌دا دەمێنێتەوە، ئەگەرچی ستراتیژیی ئێمە لەم بارەیەوە ڕونە: گه‌شتی ئاسمانی لە ناوچەکەدا یان بۆ هەموان ئازادە، یان بۆ هیچ کەسێک ئازاد نییە."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "ئەگەر ئێران دەرفەتی گه‌شتی ئاسمانی و وەرگرتنی خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەخانەكانی نەبێت، هیچ وڵاتێک لە ناوچەکەدا ئەو دەرفەتەی نابێت."