رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكرده‌وه، تره‌مپ پێنشیاره‌كه‌ی ئێرانی بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ ره‌تكرده‌وه‌و پێشبینی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بۆردومانه‌كان ده‌كرێت.
ئاوێنه: رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئێران چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ره‌سمی ئه‌مریكا بۆ پێشنیاره‌كه‌ی له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز و كۆتاییهێنان به جه‌نگ له ناوچه‌كه.
به‌ڵام به‌پێی رۆژنامه‌كه، تره‌مپ له‌باره‌ی پێشنیاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی رانه‌گه‌یه‌ندراو به كارمه‌نده‌كان وتوه، گومانی هه‌یه ئێران داخوازییه‌كانی به‌جێبهێنێت و وتوشیه‌تی، پێی وایه ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌ست به بۆردومانه‌كان بكه‌نه‌وه.