رۆژێك دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیارێكی ئێران‌و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌م دانوستانكارانی ئه‌مریكا له‌م هه‌فته‌یه‌دا دانوستانی زیاتر له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام بده‌ن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌لێدوانێكدا ته‌له‌فۆنیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆسی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌م له‌م هه‌فته‌یه‌دا دانوستانی زیاتر له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ین. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت گه‌ینه رێككه‌وتن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌و رێككه‌وتنه نییه كه من خوازیارم پێی بگه‌ین. ئه‌وان رێككه‌وتنێكیان ده‌وێت كه ره‌نگ بو پێش ساڵێك من پێی رازی بومایه، ئێران خۆی زۆر به شت ده‌زانی.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا بیر له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران ده‌كاته‌وه، تره‌مپ وتی "من هه‌میشه بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه."
تره‌مپ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، سوپای ئه‌مریكا ئاسانكاری ده‌كات بۆ تێپه‌ڕبونی بڕه نه‌وتێكی زۆر له گه‌روی هورمز. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له دو رۆژی رابردودا بڕێكی زۆری نه‌وت له گه‌روی هورمزه‌وه گواستراوه‌ته‌وه كه زیاتر بوه له‌وه له‌پێش ده‌ستپێكردنی جه‌نگ ده‌گوازرایه‌وه. وتیشی "زیاتر له 20 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت گواستراوه‌ته‌وه."