موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مزانه هێزه‌كانی دوژمن له ده‌ریای عه‌ره‌ب ده‌رده‌كرێن.
ئاوێنه: موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له په‌یامێكدا كه میدیاكانی ئێران بڵاویان كردۆته‌وه، وتویه‌تی، "ئه‌مڕۆ کەسانێک ئێمە بە چوارەم زلهێزی جیهان دەزانن. ئەڵبەتە ئەوان بەپێی هەڵسەنگاندنە دنیاییەکان وا دەڵێن؛ بەڵام هەڵسەنگاندنە ئیلاهییەکان، ئیران خۆی بە یەکەم هێزی جیهانی دەزانێت."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له رابردودا دو دەریاکەی باشوری ئێران، گۆڕەپانی تەڕاتێنی هێزەکانی دوژمن بون، بەڵام ئەم ڕۆژانە ئەوان بە هۆی /ئەو لێدانە بەئازارانەی كه به‌ده‌ستی جه‌نگاوه‌كانی ئێران و پاسەوانانی گەروی هورمز خواردویانە، لە دەریای عه‌ره‌ب ناتوانن زیاتر بێنه پێشه‌وه‌و "بەم زوانەش له دەریای عەرەب ده‌رده‌كرێن."
وتوشیه‌تی "ئەو ڕۆژانەی ڕابردو کە دوژمنانمان ئاواتی گەڕانەوەی بۆ دەخوازن، تێپەڕی و ئیتر هیچ کاتێک ناگه‌ڕێنه‌وه."