ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵی ئێران بڵاویكرده‌وه، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌نیویۆرك له‌گه‌ڵ نێوه‌ندگیره قه‌ته‌رییه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
ئاوێنه: ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵی ئێران-ئیرنا، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له وه‌فدی ئێرانه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به كاتی نیویۆرك له‌گه‌ڵ نێوه‌ندگیره قه‌ته‌رییه‌كان بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، كۆده‌بێته‌وه.
ئاژانسه‌كه نوسیویه‌تی، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به ئاڵوگۆڕی په‌یامه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران بكرێت.
هاوكات ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی وتوه، كاتی مانه‌وه‌ی عه‌باس عراقچی له نیویۆرك له‌به‌ر دانوستانه‌كان درێژنه‌كراوه‌ته‌وه‌و كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تاران به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌بێت كه پێشتر دانراوه.