ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه، دوێنێ هه‌ینی به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی تره‌مپ به‌نهێنی كۆبونه‌ته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی ئێران و شه‌ڕی سعودیه و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن.
ئاوێنه: بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی ئاکسیۆس، ئەندامانی باڵای ئیداره‌ی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی بە شێوەیەکی نھێنی لە شوێنی حەوانەوەی سەرۆکایەتی لە "کەمپ دەیڤید" کۆبونەوە تا تاوتوێی هەنگاوەکانی داهاتو سەبارەت بە جەنگی ئێران و شه‌ڕی نێوان سعودیه و حوسییەکانی یەمەن بکەن.
ئاکسیۆس لە زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادارەوە وتویه‌تی، كۆبونه‌وه‌كه لەلایەن جەی دی ڤانس، جێگری دۆناڵد ترامپەوە سه‌رۆكایه‌تی كراوه.
به‌ڕێوه‌چونی كۆبونه‌وه‌كه له‌كاتێكدایه کە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا توشی بنبەست بون. بەپێی ڕاپۆرتەكهی ئاكسیۆس، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ چەند کاتژمێرێک گفتوگۆیان دەربارەی ئەو بژاردانە کردوە کە لەبەردەم واشنتۆندان سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە.
ئاکسیۆس بە ئاماژەدان بەوەی کە ئه‌نجامدانی کۆبونەوەیەکی لەم شێوەیە بەبێ ڕاگەیاندنی پێشوەختە هەنگاوێکی نائاساییە، نوسیویەتی، کۆتا کۆبونەوەی هاوشێوە بە بەشداری بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمریکا لە کەمپ دەیڤید لە حوزەیرانی 2025 بەڕێوەچو؛ تەنها چەند ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران.