داواکاری گشتیی دەوڵەتی ئیمارات رایگەیاند کە یاریدەدەری فڕۆکەوانه‌كه‌ی گەشتی کۆمپانیای فڵای دوبەی مه‌به‌ستی ئەنجامدانی كرده‌وه‌ی "تیرۆریستی" هەبوە. ئەمە یەکەم جارە کە دەسەڵاتدارانی ئیمارات ئەم ڕوداوە بە "تیرۆریستی" ناوده‌به‌ن.
ئاوێنه: بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئیمارات، حەمەد سەیف شەمسی، داواكاری گشتی وڵاته‌كه رایگەیاندوە کە یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە بە چه‌كوشی تایبەت بە دۆخی فریاگوزاری هێرشی کردوەتە سەر فڕۆکەوانەکە و هەوڵی داوە کۆنتڕۆڵی فڕۆکەکەی فڵای دوبه‌ی بكات كه له ئیماراته‌وه به‌ره‌و ئیسرائیل چوه.
چه‌كوشی سه‌لامه‌تی بۆ کاتە فریاگوزارییەکان، وەک مەترسیی کەوتنه خوارەوەی فڕۆکە، لە کابینەی فڕۆکەواندا بونی هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش جه‌ختی كرده‌وه كه لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕونبونەوەی وردەکارییەکانی ڕوداوەکە، پاڵنەرهكان و ئه‌گه‌ری بونی په‌یوه‌ندی ئه‌و كه‌سه و هه‌روه‌ها تاوتوێكردنی بەڵگەکان بەردەوامن.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویكردۆته‌وه كه یاریدەدەری فڕۆکەوانەكه ناوی "هەمام حەمامی" و خه‌ڵكی عومانه.
بەرپرسانی ئیمارات تا ئەم ساتەش هیچ لێدوانێكی ره‌سمییان له‌باره‌ی ناسنامەی یاریده‌ده‌ری فڕۆكه‌وانه‌كه‌وه نه‌داوه.