سەرەڕای گرژییەکانی گەرووی هورمز؛ هەناردەی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاستەکانی پێش جەنگ تێدەپەڕێنێت
  2026-10-05     

بەپێی نوێترین داتاکانی کۆمپانیای "کپلەر" (Kpler) کە تایبەتە بە چاودێریکردنی جووڵەی کەشتییەوانیی دەریایی، قەبارەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (بەدەر لە ئێران) لە هەفتەی ڕابردوودا، ئاستی پێش هەڵگیرسانی جەنگی تێپەڕاندووە، ئەمەش سەرەڕای ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز.

ئاوێنە: ​بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئێران لە کۆتایی مانگی شوباتی ڕابردوو، تێکڕای هەناردەی هەفتانەی نەوتی خاوی وڵاتانی کەنداو و عێراق لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بۆ چەند ڕۆژێکی یەک لەدوای یەک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. قەبارەی ئەم هەناردەکردنە ڕێژەی پێش جەنگی تێپەڕاندووە کە ڕۆژانە ١٨ ملیۆن بەرمیل بووە.

​لەسەر ئاستی ئەمنی و سەربازیی ناوچەکەدا، ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە کە کۆنترۆڵی گەرووەکەی بەدەستەوەیە و داوا لەو کەشتییانە دەکات کە دەیانەوێت تێپەڕ بن، ڕەزامەندی پێشوەختە وەربگرن، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی مەترسیی هێرش دەبنەوە. لە بەرامبەریشدا، واشنتن گەمارۆیەکی دەریایی خستووەتە سەر بەندەرەکانی ئێران، و لە ئێستادا ژمارەیەکی زیاتر لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەژێر پارێزگاریی هێزەکانی ئەمریکادا بە گەرووەکەدا تێدەپەڕن بۆ چوونەدەرەوە لە کەنداو.

​لە پاڵ بووژانەوەی جووڵەی گواستنەوەی نەوت لە گەرووی هورمزەوە، بەشێک لەم هەناردە نوێیە پشت بە ڕێڕەوی دەریای سوور دەبەستێت، کە بەشێوەیەکی پەرەسەندوو وەک جێگرەوەیەک بۆ گەرووی هورمز بەکاردەهێنرێت و ڕێڕەوە بەدیلەکانی دیکەش بە تەواوی توانای خۆیانەوە کار دەکەن.

​لەم نێوەندەدا، عەرەبستانی سعوودیە سوودێکی بەرچاوی بینیوە لە دووبارە خستنەگەڕی بۆریی نەوتی (ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا)، کە کێڵگە نەوتییە سەرەکییەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بە بەندەری یەنبووع لەسەر دەریای سوور لە ڕۆژئاوا دەبەستێتەوە. هەروەها ئیماڕاتیش خاوەنی ڕێڕەوێکی جێگرەوەیە بۆ گەرووی هورمز، ئەویش لەرێگەی بۆرییەک کە دەگاتە وێستگەی فوجەیرە کە دەکەوێتە دەرەوەی گەرووەکە.

​ئەم گۆڕانکارییانە و بەرزبوونەوەی قەبارەی هەناردەی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شانبەشانی بڕیاری وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت (G7) بۆ بەکارهێنان و خستنەڕووی ٣٢٥ ملیۆن بەرمیل لە یەدەگی نەوتی ستراتیژی (وەک ئەوەی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ئاماژەی پێداوە)، کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر بازاڕەکانی وزە داناوە. بەهۆی ئەم هۆکارانەوە، ڕۆژی دووشەممە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی؛ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی ٪٠.٧ بۆ ١٠١.٥ دۆلار دابەزی، هەروەها نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیش بەڕێژەی ٪١.٣٥ دابەزی و گەیشتە ٨٩.٨٨ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. لەلایەکی دیکەشەوە، هاوپەیمانیی "ئۆپێک پڵەس" بڕیاریداوە پشکەکانی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی نۆڤەمبەر بێ گۆڕانکاری بهێڵێتەوە.

زۆرترین بینراو
ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی: کشانەوەی ئەمریکا خاکی عێراق دەکاتە ئامانجێکی کراوە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانمان
سه‌باح نوعمان: ئه‌وانه‌ی له‌ به‌غدا سوكایه‌تییان به‌ ئاڵای ئه‌مریكا كرد، ده‌ستگیركران
کاردانەوەکانی سزادانی ئامەدسپۆر؛ دەم پارتی تۆمەتی "رەگەزپەرستی" ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا دەکات
لەنێوان هەڕەشە و دیپلۆماسیدا؛ تڕەمپ هۆشداری بەکارهێنانی هێز دەدات و تارانیش پلانێکی حەوت ڕۆژە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز پێشنیار دەکات
حەوت ساڵە هەفتانە ڕوو لە چیاکان دەکەن: ٨٠ ژنی هەورامان گرووپێکی شاخەوانییان پێکهێناوە
«شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبروسکە ڕوو لە هەرێم دەکات؛ زۆرترین کاریگەری لەسەر سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت»
"هه‌فته‌ی داهاتو به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كات"
بڕیاری دادگا دەرچوو؛ مەزڵوم عەبدی بەفەرمی ناوی خۆی لە تۆمارەکانی دەوڵەتدا گۆڕی
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌: سه‌فین دزه‌یی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی دار له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان لێدوانی نه‌داوه‌
نرخی شیش و چیمەنتۆ و کەرەستەی بیناسازی بەرزبووەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×