دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه، له ئێستادا گه‌روی هورمز هۆكار به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین نییه به‌ڵكو بۆردومانكردنی پاڵاوگه‌كانی روسیا له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه هۆكاری ئه‌وه‌یه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یامێكدا له تۆڕی ئێكس وتی، چیتر گه‌روی هورمز هۆكاری پشت به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین نییه، چونكه له ئێستادا بڕێكی پێوانه‌یی نه‌وت رۆژانه له گه‌روه‌كه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه بۆردومانكردنی پاڵاوگه‌كانی روسیایه له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه.
ئه‌و وتیشی، هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، داخستنی پاڵاوگه‌كانه له‌و ویلایه‌تانه‌ی ئه‌مریكا كه دیموكراته‌كان تێیدا باڵاده‌ستن.